سەردێری پرسیار: سوودەکانی استغفراللە چین ؟

بەرواری دانان: 2018-10-07 کۆدی پرسیار: 350

پرسیار:

پرسیار // سوودەکانی استغفراللە چین ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن مغفرة وەک مغفر ئەوەی جەنگاوەر لەسەر سەری دادەنێت دوو سوودی ھەیە :

یەکەم / مغفر سەری جەنگاوەر دادەپۆشێت ، وە مغفرة خوای گەورە مرۆڤ دادەپۆشێت لە خەلک لەو تاوانە ئاشکرا و ڕیسوا ناکات .

دووەم / مغفر سەری جەنگاوەر دەپارێزێت لە سەھم ، وە مغفرة خوای گەورە دەیپارێزێت لە سزا دان .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مغفرة وەرگیراوە لە غفر ، کە بە مانای داپۆشین لەگەڵ پاراستن دێت ، لەوانە مغفر ئەوەی جەنگاوەر لەسەر سەری دادەنێت بۆ ئەوەی سەری داپۆشراو بێت و وە پارێزراویش دەبێت لە سەھم ، مغفرة تەنھا بە مانای داپۆشین ناھێت ، بەلکو داپۆشینە و پاراستنیشە ، لەبەر ئەوە دەلێین : لێ خۆش بوونی تاوان داپۆشینە لە خەلک و وە لێ خۆش بوونە لە سزا دان . )) تفسیر سورة ال عمران ج١ لاپەڕە ١٠٨

سوودەکانی استغفار :

یەکەم / استغفار ھۆکارە بۆ ھاتنی نیعمەت و ڕزق و ڕۆزی و باران بارین و ماڵ و منال .

دووەم / ھۆکارە بۆ کردنی کردەوەی باش و زۆر دوعا کردن .

سێیەم / ھۆکارە بۆ بەکەم دانانی دونیا و زانینی نرخی دونیا .

چوارەم / شەیتانی جنۆکە و مرۆڤ لێی دوور دەکەونەوە .

پێنجەم / ھەست بە خۆشی ئیمان دەکات .

شەشەم / خۆشەویستی خوا بە دەست دەھێنێت .

حەوتەم / ھۆکارە بۆ زیاد بوونی ئیمان و ژیری .

ھەشتەم / ھۆکارە بۆ ئاسانکاری ڕزق و لاچوونی خەم و پەژارە و بەلا و ناخۆشی .

نۆیەم / خوای گەورە پێش خوازی لەوانە دەکات کە داوای لێ خۆش بوون و استغفار دەکەن .

دەیەم / ئەگەر بمرێت فریشتە مژدەی خۆشی خوای گەورەی پێ دەگەیەنن .

یانزدەم / ئەگەر ڕۆژی قیامەت ھات خەلک ناو عەرەق و لەبەر ھەتاو و گەرما دایە ، ئەوان لەژێر سێبەر دان .

دوانزدەم / ھۆکارە بۆ ڕیسوا نەبوون لە پێش چاوی خەلک و ڕزگار بوون لە سزا .

سێزدەم / ....... ......./ ..........

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام