سەردێری پرسیار:حوکمی ئینکاری کردنی جنۆکە ؟

بەرواری دانان :2018-09-27 کۆدی پرسیار:35

پرسیار:

پرسیار // حوکمی ئەو کەسە چییە کە ئینکاری بوونی جنۆکە دەکات ؟

دەقی وەڵام:

وەلام // زانایان دەلێن چەندین ئایەت و فەرموودەی ڕوون و ئاشکرا ھاتوون کە خوای گەورە جنۆکەی دروست کردووە ، وە ئەوانیش وەک مرۆڤ داوایان لێکراوە بۆ فەرمان و نەھی ، وە ھەیانە ئیماندارە و ھەیانە کافرە ، وە ڕۆژی قیامەت لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت یان بۆ بەھەشت یان بۆ دۆزەخ .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچ کۆمەلێک لە موسلمانان ئینکاری بوونی جنۆکەی نەکردووە ، وە زۆربەی کۆمەلەکانی کافریش دان بە بوونی جنۆکە دەنێن . )) " مجموع الفتاوى " (18/10) .

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ئینکاری کردنی جنۆکە کوفرە و ھەلگەڕانەوەیە لە ئیسلام ، چونکە ئینکاری کردنی قورئان و سونەتە کە بە چەندین ئایەت و فەرموودەی و ھەوال نقل کراون سەبارەت بوونیان ، ئیمان ھێنان بە بوونیان ئیمان ھێنانە بە غەیب ، چونکە ئێمە ئەوان نابینین بەلکو پشت دەبەستین بە ھەوالی ڕاست ، خوای گەورە سەبارەت ئیبلیس و دار و دەستەی دەفەرمووێت : " إِنَّهُ يَرَاكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُ مِنْ حَيْثُ لاَ تَرَوْنَهُمْ " ]الأعـرَاف: 27]. ))

صالح ال الشیخ خوا بیپارێزێت : (( ئیمان بە جنۆکە واجبە ، ئیمان بە بوونیان و بەوەی کە خوای گەورە ھەواڵی بە ئێمە داوە لە قورئان ، وە لەوەی کە فەرموودە باسی کردووە سەبارەت بە سیفەتیان .

ھەر کەسێک ئینکاری جنۆکە بکات ئەوە کوفری کردووە ، چونکە قورئانی بە درۆ خستۆتەوە ، ..... )) "شرح الطحاوية" ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام