سەردێری پرسیار:بۆچی لە سورەتی (مریم) کاتێک باسی چیڕۆکی ئیبراهیم دەکات سزای لەگەڵ ناوی (الرحمن) باسکردووە: ﴿يَٰٓأَبَتِ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٞ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ فَتَكُونَ لِلشَّيۡطَٰنِ وَلِيّٗا﴾؟

بەرواری دانان :2024-07-03 کۆدی پرسیار:3497

پرسیار:

پرسیار: بۆچی لە سورەتی (مریم) کاتێک باسی چیڕۆکی ئیبراهیم دەکات سزای لەگەڵ ناوی (الرحمن) باسکردووە: ﴿يَٰٓأَبَتِ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٞ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ فَتَكُونَ لِلشَّيۡطَٰنِ وَلِيّٗا(؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: خوای گەورە کاتێک باسی چیڕۆکی ئیبراهیم دەکات دەفەرمووێت: ﴿يَٰٓأَبَتِ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٞ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ فَتَكُونَ لِلشَّيۡطَٰنِ وَلِيّٗا٤٥﴾ [مريم: 45]، واتە: ئه‌ی باوکی به‌رێزم! به‌ڕاستی من ده‌ترسم سزایه‌ک له‌لایه‌ن خوای میهره‌بانه‌وه یه‌خه‌ت پێ بگرێت‌‌، ئه‌وکاته‌ ئیتر ده‌بیته‌ یارو یاوه‌رو پشتتگیری شه‌یتان.

زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- ئیبراهیم (علیە السلام) فەرمووی: ﴿يَٰٓأَبَتِ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٞ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ فَتَكُونَ لِلشَّيۡطَٰنِ وَلِيّٗا٤٥﴾، ترسی دایە پاڵ نەفسی خۆی نەیدایە پاڵ باوکی، ئەمەش ئەوپەڕی سۆز و بەزەییە بەرامبەر باوکی، هەروەها فەرمووی: ﴿يَمَسَّكَ﴾، وشەی (مس) بەکارهێنا کە سووکترین و نەرمترین سزایە بەراورد بە وشەکانی ترم، پاشان سزای بە نەکیرە باسکرد و ناوی (الرحمن)ی باسکرد نەیفەرموو: (الجبار)، (القهار)، خطاب هەیە نەرم تر و جوانتر بێت لەمە بەرامبەر باوک! (بدائع الفوائد) لابن القيم (3/133)، (تفسير السعدي) لاپەڕە (494).

٢- لەبەر ئەوەی وەسفی کردووە بە (الرحمن)، ئاماژەیە بۆ ئەوە ئەوەی سزای بۆ دێت کاری خوای گەورە وایە دەبوایا رەحمی پێدا بردبا و بەر ڕەحمەتی کەوتبا، بەڵام لەبەر ناشرینی تاوانی گەیشتە ئەوە سنورە بێ بەش بێت لە سۆز و بەزەیی و فراوانی ڕەحمەتی خوای گەورە. (تفسير أبي السعود) (5/267)، (تفسير ابن عاشور) (16/117-118).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام