پرسیار: حوکمی پشت لە قیبلە کردن کاتی وتاری هەینی؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ سوننەت وایە ڕوو لە ئیمام بکرێت کاتی وتار خوێندن بێ دەنگ بێت، هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون واجبە، بەڵام وتەی ڕاست ئەوەیە سوننەتە، بەڵگە:
ـ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ رضي الله عنه قَالَ : (كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) إِذَا اسْتَوَى عَلَى الْمِنْبَرِ اسْتَقْبَلْنَاهُ بِوُجُوهِنَا). رواە الترمذي (٥٠٩)، وصححه الألباني في (صحيح الترمذي).
ـ عن يحيى بن سعيد الأنصارى قال: (السنة إذا قعد الإمام على المنبر يوم الجمعة يقبل عليه القوم بوجوههم جميعا). رواە البيهقي (٥٩٢٥).
٢ـ حیکمەت لە ڕوو لە وتارخوێن کردن ئەوەیە لە ئاداب و ڕەوشتی گوێگرتنە و باشترە بۆ تێگەیشتنیش لە وتارخوێن. (فتح الباري) لابن حجر (٢/٤٠٢)، (المجموع) للنووي (٤/٥٢٨).
٣ـ پشت کردن لە وتارخوێن و پاڵ دانەوە بەو دیوارەی ڕووی لە قیبلەیە پێچەوانەی سوننەتە مەگەر کەسێک نەخۆش بێ یان لاوازە یان ماندووە.