سەردێری پرسیار:پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی شت وەردەگرن لە خەڵک بە ئەمانەت دوای ئەوەی ئیشی پێ نەما بۆی ناباتەوە یان تاخیر دەباتەوە؟

بەرواری دانان :2024-06-26 کۆدی پرسیار:3494

پرسیار:

پرسیار: پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی شت وەردەگرن لە خەڵک بە ئەمانەت دوای ئەوەی ئیشی پێ نەما بۆی ناباتەوە یان تاخیر دەباتەوە؟

دەقی وەڵام:

وەلام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- (العاریة): (دفع عین لمن ینتفع بها مجانا ویردها): واتە: شت دانەوەیە بە کەسێک بە بەلاش بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگرێت و پاشان بیگەڕێنێتەوە، کڕین و فرۆشتنی لێ دەردێت، چونکە بە کڕین دەبەن بە خاوەنی ئەو شتە، هەروەها وتەی: (مجانا)، ئاما ژەیە بۆ ئەوە بەکرێ دانەوەی لێ دەردێت، چونکە بەکرێ دانەوە سوود لێ وەرگرتنە بە مال، وتەی: (ویردها)، ئاماژەیە بۆ ئەوە دەبێت لە حالەتی لەژیاندا بوون بێت، ئەمەیان وەسیەتی بە سوود وەرگرتن لێی دەردرێت، چونکە بوونە بە خاوەنی دوای مردن.

نموونە: کەسێک ئوتۆمبێل لە کەسێک وەردەگرێت بەلاش و سوودی لێ وەردەگرێت و دواتر بۆی دەباتەوە، یان کتێبێک وەردەگرێت بەلاش و سوودی لێ وەردەگرێت و دواتر بۆی دەباتەوە.

٢- واجبە لەسەر مرۆڤ ئەگەر شتێکی وەرگرت بیداتەوە بێ کەم و کوڕی، ئەگەر شتەکە مابێت هەمان شت دەگەڕێنێتەوە، ئەگەر نەمابێت ئەوە وەک خۆی بۆی دەگەڕێنێتەوە، بەڵگە:

- عَنْ سَمُرَةَ بنِ جُنْدُبٍ رَضِيَ اللَّهُ تَعَالَى عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ): (عَلَى الْيَدِ مَا أَخَذَتْ حَتَّى تُؤَدِّيَهُ) رَوَاهُ أَحْمَدُ وَالأَرْبَعَةُ، وَصَحَّحَهُ الْحَاكِمُ.

واتە: لە سمرة بن جندب دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (ضمان لەسەر ئەو دەستەیە کە شتی وەرگرتووە تا دەیداتەوە).

٣- زۆر کەس تووشی هەڵە دەبن لە بابەتی خواستن (العاریة)، گرینگترینیان ئەم شێ خالانەن:

یەکەم: شتەکە بۆ خاوەنەکەیان ناگەڕێنەوە کاتێک ئیشیان بەو شتە تەواو دەبێت، شت وەردەگرێت ئیهمالی دەکات تا خۆی لەبیری دەکات یان خاوەنەکەش لەبیری دەکات.

دووەم: ئەو شتەی وەریگرتووە تێکی دەدات یان وەک خۆی نییە و نایپارێزێت.

سێیەم: ئەو کەسەی شتی وەرگرتووە بە ئەمانەت زۆر جار دەیداتەوە بە کەسێکی تر بێ پرسی خاوەنەکەی.

دەبێت ئەوە بزاندرێت کە دروست نییە ئەو شتەی وەرتگرتووە بدەیتەوە بە کەسێکی تر بێ ئیزنی خاوەنەکەی لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، کە ئەمە وتەی شافعی یەکان و حەنابلەکان، قیاس دەکەن لەسەر میوان کە بۆی دروست نییە ئەو خواردنەی دێتەپێشی بدات بە کەسێکی تر، ئەوەی شتیشی بە ئەمانە وەرگرتووە بەهەمان شێوە.

سەبارەت بەوانەی دەڵێن دروستە بدەیتەوە بە کەسێکی تر قیاس دەکەن لەسەر ئەو کەسەی شتی بەکرێ وەرگرتووە وتەیان ڕاست نییە، لەبەر ئەوەی (الإعارة) وەک بەکرێ دانەوە نییە، هەر کەسێک بۆی دروست بێت سوود لە شتێک وەربگرێت ئەوە نابێتە خاوەنی ئەوە ئەو سوودە بۆ کەسێکی تر بەقل بکات و پێی بداتەوە. (المغني) (٧/٣٧٤)، (مغني المحتاج) (٢/٢٦٤).

سەبارەت بەوەی خاوەنی کەل و پەل ئەگەر ئیزن بدات ئازادە لەوەی بداتەوە بە کەسێکی تر ئەمەیان دروستە بە یەک دەنگی هەموو زانایان.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام