سەردێری پرسیار:حوکمی میز و پیسایی کردن لە گۆڕستان؟

بەرواری دانان :2024-06-23 کۆدی پرسیار:3492

پرسیار:

پرسیار: حوکمی میز و پیسایی کردن لە گۆڕستان؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن میز و پیسایی کردن لەسەر گۆڕ حەرامە، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن، بەڵگە:

١ـ عن أبي هُرَيرةَ رَضِيَ اللَّهُ عنه، قال: قال رسولُ الله (ﷺ): (لَأَنْ يجلسَ أحدُكم على جَمرةٍ فتَحْرِقَ ثِيابَه، فتخْلُصَ إلى جِلْدِه؛ خَيرٌ له من أن يَجْلِسَ على قبْرٍ). رواه مسلم (٥٥٢).

واتە: لە أبي هُرَيرةَ دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازێ بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (ئەگەر یەکێک لە ئێوە دابنیشێت لەسەر پەلێکی ئاگر جل و بەرگی کون بکات و بگاتە پێستی بۆی خێرترە لەوەی لەسەر گۆڕ دابنیشێت).

ڕووی کردنە بەڵگە:

ـ هەندێک زانا وتەی: (أن يَجْلِسَ على قبْرٍ)، بەوە تەفسیر دەکەین دابنیشی لەسەر قەبر بۆ حاجەت کردن، لەبەر ئەوەی ڕیوایەت هاتووە لە (ابن وهب) في مسنده بلفظ: (من جَلَسَ على قبرٍ يبولُ عليه أو يتغَوَّطُ). (نهاية المحتاج) (٣/١٢)، (المنتقى شرح الموطأ) للباجي (٢/٢٤).

ـ ئەگەر دانیشتن لەسەر گۆڕ دروست نەبێت ئەوە میز و پیسایی کردن لەسەری تووندترە، لەبەر ئەوەی بەکەم دانان و بێ ڕێزی گۆڕەکان و خاوەکانیانی تێدایە. (تحفة الأحوذي) للمباركفوري (٤/١٣١).

٢ـ زانایان ئیجماعیان نەقل کردووە لەسەر حەرام بوونی حاجەت کردن لەسەر گۆڕ. (مغني المحتاج) (١/٣٥٤).

حاجەت کردن لەناو گۆڕستان دوور لە گۆڕەکان سووکترە لەوەی لەسەر گۆڕ بکەیت، لەسەر گۆڕ حاجەت کردن تووندترە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام