سەردێری پرسیار:خوشکەکانم حیجاب نین منیش هاوکاریان ناکەم لە بۆ گەیاندنی دەوام یان بازار یان هەر جێگەیەک نایێلم بێ حیجاب لەگەلم سوار بن، دایکیشم لێم تورە دەبێ چی بکەم خوشکەکانم نوێژیش دەکەن؟

بەرواری دانان :2024-06-22 کۆدی پرسیار:3491

پرسیار:

پرسیار: خوشکەکانم حیجاب نین منیش هاوکاریان ناکەم لە بۆ گەیاندنی دەوام یان بازار یان هەر جێگەیەک نایێلم بێ حیجاب لەگەلم سوار بن، دایکیشم لێم تورە دەبێ چی بکەم خوشکەکانم نوێژیش دەکەن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ حیجاب واجبە و دروشمی ئافرەتی موسڵمانە پێی بناسرێتەوە و تەرک کردنی تاوانێکە لە تاوانە گەورەکان.

٢ـ دەبێت برا یارمەتی دەری خوشکی بێت بۆ تاعەتی خوا، ڕێنموویی بکات بۆ ڕێگای ڕاست بەو شێوەی کە شەرع دیاریکردووە، ئەویش ئەوەیە بە حیکمەت و نەرم و نیانی و لەسەرخۆیی بانگی بکات و واز لە ڕق و کینە و تووند و تیژی بێنێت.

٣ـ هەجر کردنی ئەهلی بیدعە و تاوان ڕێگەپێدراوە ئەگەر گومانت بۆ ئەوە بڕوات سوودی هەیە و کاریگەری لەسەر دەبێت یان شەڕ کەم دەکات، هەروەک چۆن پێغەمبەری خوا (ﷺ) هەجری ئەو سێ کەسانەی کرد کە نەچوون بۆ غەزوەی تەبوک.

حالەت هەیە هەجر کردن دەبێتە هۆی زیاد بوونی عینادیان و یاخی بوونیان و ئامۆژگار وەرناگرێت، لەم حاڵەتە قەدەغەی ئەم هەجرە دەکرێت، کەس هەیە پەیوەندیت بمێنێتەوە لەگەڵی سوودی زیاتر و هەشە هەجری بکەیت سوودی زیاترە. (مجموع الفتاوى) لابن تیمیە(٢٨/٢٠٦)، (لقاء الباب المفتوح) لابن عثیمین (٢٠٩/٥).

٤ـ ئازاردانی دایک تاوانە ئەگەر لە سەرپێچی شەرعدا بێت، مادەم خوشەکەکانت نوێژ دەکەن سوپاس بۆ خوا ئەهلی خێرن و خێریان پێوە ماوە، ئەوەی تر دەبێ بە ڕەوشتی جوان و نەرم و نیانی بانگیان بکەیت و دوعای خێریان بۆ بکەیت، خوای گەورە هیدایەتی هەموو ئافرەتی موسڵمان بدات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام