سەردێری پرسیار:لە بازاڕ یانسیبێک هەیە بە ١٠٠٠ دینار ئەیکڕی شتت بۆ دەرەچێ حوکمی چیە؟

بەرواری دانان :2024-06-21 کۆدی پرسیار:3490

پرسیار:

پرسیار: لە بازاڕ یانسیبێک هەیە بە ١٠٠٠ دینار ئەیکڕی شتت بۆ دەرەچێ حوکمی چیە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن یانەسیب دروستە بە دوو مەرج:

١ـ ئەو شتەی دەکڕی نرخەکەی نرخی ڕاستەقینە بێت، واتە نرخی گران نەکرابێت لەبەر ئەو هەدیەی بۆی دەردەچێت، ئەگەر نرخ گران کرا لەبەر هەدیەکە دروست نییە و دەچێتە ژێر قومار.

٢ـ ئەوەی ئەو شتە دەکرێ نابێت تەنها لەبەر هەدیەکە بکڕێت و مەبەستی کەل و پەلەکە نەبێت، چونکە ئەمە بەزایە دانی مالە، پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەهی کردووە لە بەزایەدانی مال. (أسئلة الباب المفتوح) لابن عثیمن (رقم ١١٦٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام