سەردێری پرسیار: حوکمی وتنی ئامین بە دوای دوعای ڕادیۆ ؟

بەرواری دانان: 2018-10-07 کۆدی پرسیار: 349

پرسیار:

پرسیار // ئایا یەکێک گوێ لە دوعا دەگرێت لە تلفزیون یان ڕادیۆ چی بکات باشە ، دەتوانێت امین بلێت یان دوعایەکە لە گەلی بلێتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // ئەوەی گوێ لە دوعا دەبێت پێویست ناکات دوعاکە لە گەلی بلێتەوە ، چونکە ئەگەر امین بلێت هەروەک ئەوە وایە کە دوعاکەشی کردبێت .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت سەبارەت بە ئایەتی سورەت یونس دەلێت ، ئایەتەکە دەفەرمووێت : (( وقال موسی ربنا ٳنك ءاتیت فرعون و ملٲه زینة و ٲموالا فی الحیاة الدنیا ربنا لیضلوا عن سبیلك ربنا ٱطمس علی ٲموالهم وٱشدد علی قلوبهم فلا یؤمنوا حتی یروا العذاب الٲلیم (٨٨) قال قد ٲجبت دعوتکما ....(٨۹) )) واتە : موسی وتی ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی تۆ خشڵ و سامانی زۆرت لە ژیانی دونیا دا داوە بە فیرعەون و دارو دەستەکەی ، ئەی پەروەردارگارمان وا ئێستا ڕێگای ڕاست بە خۆی و بە نەتەوەکەیشیان چەواشە دەکەن ، دەسا ئەی پەروەردگارمان ماڵ و سامان و داراییەکەیان تەفرو تووناکە ، دڵ و دەروونیان زیاتر قورس و ڕەق و ڕەشکە ، چونکە تا سزای توند و بە ئێش نەبینن و تووش نەبن باوەڕ ناهێنن ، فەرمووی دڵینا بن وا داوای هەردووکتان وەرگیرا .....

لێرە تەنها موسی دوعای کرد ، بەلام خوای گەورە فەرمووی داوای هەردووکتان وەرگیرا ، موسی دوعای دەکرد و وە هاڕونیش امین ی دەوت ، لەم ئایەتە موسی و هاڕوون هەردووکی بە دوعا کەر وەسف کردووە ، ئەمە بەلگەیە ئەگەر یەکێک لە ناو ئەو نوێژانەی کە قورئان بە دەنگ دەخوێنرێ لە دوای ئیمام نوێژ بکات فاتحە ناخوێنێت ، چونکە ئەگەر تەنها امین بلێیت ئەوا وەک ئەوە وایە فاتحەت خوێندبێت وەک موسی و هاڕوون ، کەواتە وتنی امین لە گەل دوعاش بەهەمان شێوەیە .

وتنی امین ڕێگە پێدراوە دوای دوعا جا چ دوعاکەر نزیک بێت یان دوور بێت وە گوێی لە دوعا بێت لە تلفزیون یان ڕادیۆ ، کەواتە ئەوەی گوێ لە دوعا دەگرێ پێویست ناکات دوعا بلێتەوە ، بەلکو تەنها امین بلێت وەک ئەوە وایە کە دوعای کردبێت ئەمەیان باشترە .

بەلام دەبێت دوعاکە ڕاستەوخۆ بێت نەک دوعای تۆمار کراو دووبارە بکرێتەوە و امین لەگەلی بلێیت ، هەروەک وەلام دانەوەی بانگ ، زانایان دەلێن وەلامی ئەو بانگە لە ڕادیۆ یان تلفزیۆن دەدەیتەوە کە زیندوو بێت نەک تۆمار کراو ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کاتێک دەلێت : (( ٳذا سمعتم المؤذن فقولوا مثل مایقول المؤذن )) واتە : ئەگەر گوێتان لە بانگدەر بوو ، وەلامی بانگدەر بدەنەوەو بیلێن وەک بانگدەر ، لەم حەدیسە مەبەست بە وەلام دانەوەی بانگدەر بانگێکە بۆ نوێژ و زیندوو بێت و تۆمار کراو نەبێت ، کەواتە وتنی امین بۆ دوعای تۆمار کراو نابێت کە ئەمە وتەی زانایانی اللجنة الدائمەیە ج ۲٤

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام