سەردێری پرسیار:ئێوە لە مالپەڕی فیردەوس فەتوای (ابن عثیمین)تان نەقل کردووە کە ئەو کەسەی جگەرە دەکێشێت بەردەوام لەپێشترە لەوەی ڕیش دەتاشێت بە بەردەوامی. ئایا ئەمە لەگەڵ واقعی کوردستان دەگونجێت؟

بەرواری دانان :2024-06-19 کۆدی پرسیار:3486

پرسیار:

پرسیار: ئێوە لە مالپەڕی فیردەوس فەتوای (ابن عثیمین)تان نەقل کردووە کە ئەو کەسەی جگەرە دەکێشێت بەردەوام لەپێشترە لەوەی ڕیش دەتاشێت بە بەردەوامی. ئایا ئەمە لەگەڵ واقعی کوردستان دەگونجێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: سەبارەت بە فەتوای ابن عثیمین ڕەحمەتی خوا لێ بێت کە نەقل مان کردووە دەڵێین:

- بۆ ئەوەمان نەقل نەکردووە حوکمی ئەوە ڕوون بکەینەوە کێ لەپێشترە پێش نوێژی بکات جگەرە کێش یان ئەوەی ڕیش دەتاشێت، بەڵکو تەنها لەبەر گەورەیی تاوانی ڕیش تاشین فەتواکەمان نەقل کردووە. 

- ئەگەر کتێبی زانایان بخوێنیتەوە زۆر شت بەم شێوازە باس دەکەن تەنها لەبەر گەورەیی تاوانەکە ئەگەرچی وتەکەیان پێ ڕاستیش نەبێت، بەڵکو تەنها لەبەر ئەوە باس دەکەن بوونی جیاوازی نێوان زانایان لەسەر ئەمە یان بوونی وتەی هەندێک زانا لەسەر ئەمە کە جگەرە کێش لەپێشترە لەوەی ڕیش دەتاشێت بە بەردەوامی بەڵگەیە لەسەر گەورەیی تاوانی ڕیش تاشین.

- ئەگەر سەیری پرسیارەکە بکەیت بەم شێوازە کراوە: (ئایا ڕیش هێشتنەوە واجبە یان سوننەتە)، وەڵامەکەش بۆ ڕوونکردنەوەی حوکمی ڕیش تاشینە نەک ڕوونکردنەوەی ئەوە کێ شایستەترە پێش نوێژی بکات، هەروەها ابن عثمینیش بۆ فەزل و گەورەیی ڕیش باسیکردووە لە ڕاڤەی (بلوغ المرام)، لە (مجموع الفتاوی) حوکمی ئەوەی باسیکردووە جگەرە کێش لەپێشترە یان ئەوەی ڕیش دەتاشێت بۆ پێش نوێژی کردن.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ڕیش تاشین شتێکی زۆر گەورەیە مرۆڤ ئەگەر بەردەوام بێت لەسەری تاوانێکی گەورەیە، تاوانی گەورەترە لەو کەسەی کە جگارە دەکێشێت، چونکە ڕیش تاشین چەند فەرموودەی تایبەت لەسەری هاتوون، چونکە موسلمانان ئەگەر ڕیش بتاشن ئەوە کۆمەلگا دەبێتە کۆمەلگەیەکی غەیر ئیسلامی، چونکە تاشینی ڕیش ڕێگای بێجگە لە پێغەمبەران بووە، پێچەوانەی جگارە کێشان، ئەگەر دوو کەس یەکێکیان جگەرە کێش بێت و ئەوی تر ڕیشی بتاشێ ویستیان نوێژ بکەن، ئەوەی جگەرە دەکێشیت لەپێشترە پێش نوێژی بکات لەوەی کە ڕیشی دەتاشی، .......

زانایانی حەنابلە دەلێن ئەگەر پیاوێک تاوان بەرامبەر پیاوێک بکات ڕیشی دەربهێنێ بەجۆرێک ڕیشی نەهێتەوە، ئەوە دەبێت دیەی کامل بدات (دیە: واتە پارە دان لەجیاتی پیاو کوشت و خوێن)، کە دیەی کوشتن دەکاتە سەد وشتر، کە ئەمە بەناوبانگە لە وتەی حەنابلە، ئەمە بەلگەیە لەسەر گرینگی هێشتنەوە ڕیش .....). (فتح ذي الجلال والإکرام) لابن عثیمین (١/٢٩٢)، (المغني) لابن قدامة (١٢/١١٢).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (جگەرە کێش تاوانی سوکترە لەوەی ڕیش دەتاشێت، لەسەر ئەمە جگەرە کێش لەپێشترە لەوەی ڕیش دەتاشێت بۆ پێش نوێژی کردن ئەگەر لە سیفەتەکانی تردا یەکسان بوون). (مجموع فتاوى ورسائل العثيمين) (15/131).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام