سەردێری پرسیار: دەکرێت ڕوون کردنەوە بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: (لا يَجُوزُ لِلْمَرْأَةِ أَمْرٌ فِي مَالِهَا إِذَا مَلَكَ زَوْجُهَا عِصْمَتَهَا)؟

بەرواری دانان :2024-06-15 کۆدی پرسیار:3484

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوون کردنەوە بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: (لا يَجُوزُ لِلْمَرْأَةِ أَمْرٌ فِي مَالِهَا إِذَا مَلَكَ زَوْجُهَا عِصْمَتَهَا)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: وَعَنْ عَمْرِو بنِ شُعَيْبٍ عَنْ أَبِيهِ عَنْ جَدِّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) قَالَ: (لا يَجُوزُ لِامْرَأَةٍ عَطِيَّةٌ إِلَّا بِإِذْنِ زَوْجِهَا). أخرجە أبو داود (٣٥٤٧)، والنسائي (٥/٦٥-٦٦)، وأحمد (١١/٣٦٤-٢٦٥)، والحاکم (٢/٤٧).

واتە: لە عمرو بن شعیب دەگێڕنەوە ئەویش لە باوکییەوە ئەویش لە باپیریەوە دەگێڕێتەوە خوا لێیان ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (دروست نییە بۆ ئافرەت شت ببەخشێت مەگەر بە ئیزنی پیاوەکەی).

وَفِي لَفْظٍ: (لا يَجُوزُ لِلْمَرْأَةِ أَمْرٌ فِي مَالِهَا إِذَا مَلَكَ زَوْجُهَا عِصْمَتَهَا). رواە أبي داود (٣٥٤٦)، والنسائي (٦/٢٧٨)، وأحمد (١١/٦٢٣-٦٣٣).

واتە: ڕیوایەت هاتووە دەفەرمووێت: (دروست نییە بۆ ئافرەت تەسەڕوف لە مالی خۆیدا بکات ئەگەر پیاوەکەی مارەی کرد و چووە ژێر دەستی). 

سەبارەت بە فەرموودەی باب عمرو بن شعیب چوار وەڵام هەیە:

یەکەم: ئەم فەرموودەیە پێچەوانەی فەرموودەی صحیحە کە ئاماژەن بۆ ئەوە دروستە ئافرەت مالی خۆی ببەخشێ بێ ئیزنی پیاوەکەی کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، لەسەر ئەمە فەرموودەی عمرو بن شعیب دەبێتە شاز.

دووەم: فەرموودەکە مەبەست پێی ئەوەیە باشتر وایە پرس بە پیاوەکەی بکات لە بەخشینی مالی خۆی، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ڕێزگرتنی ئافرەت لە پیاوەکەی خۆی و متمانەی بە عەقل و بۆچوونەکانی بۆیە پرسی پێ دەکات.

سێیەم: فەرموودەکە باسی ئەو ئافرەتەیە کە ژیر نییە، یان فەرموودەکە منسوخە. (فتح ذي الجلال والإکرام) (٩/٥١٧).

چوارەم: مەبەست پێی ئەو مالەی ئافرەتە کە پەیوەستە بە ئارەزووی پیاوەوە، نموونە: زێڕ و ئەو شتانەی خۆی پێ دەڕازێنێتەوە، ئەگەر ئافرەت ئەمە ببەخشێت ئەوە هەندێک لە خۆشی  بۆ پیاوەکەی نامێنێت. (فتح ذي الجلال والإکرام) (٩/٥١٩).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام