پرسیار: ئایا دروستە رۆژی عەرەفە بە رۆژوو بین رۆژی رەمەزان لە سەرمان بێت؟ دروستە بە رۆژی بین؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە ڕۆژووی سوننەت پێش قەزاکردنەوەی ڕۆژووی ڕەمەزان، دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروست نییە و تاوانبار دەبێت، لەبەر ئەوەی سوننەت پێش واجب ناخرێت، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد.
دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دروسته ڕۆژووی سوننەت بگریت پێش قەزاکردنەوە تا کاتی قەزاکردنەوە کەم نەمابێت، مادەم کات ماوە و فراوانە دروستە ڕۆژووی سوننەت بگرێت هەروەک چۆن کەسێک نوێژی سوننەت ئەنجام دەدات پێش ئەوەی نوێژ بکات، نموونە: نوێژی نیوەڕۆ کاتەکەی بەوە دەست پێ دەکات خۆر لەناوەڕاستی ئاسمان لابدات و تا سێبەری هەر شتێک بەقەد خۆی لێ دێت کۆتایی دێت کاتەکەی، لەنێوان ئەم کاتە دروستە نوێژی سوننەت ئەنجام بدەیت پێش ئەنجام دانی نوێژی واجب.
وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە ڕۆژووی دروستە و تاوانبار نابێت بەڵکو پاداشتیش بۆی هەیە.