سەردێری پرسیار:حوکمی قوربانی کردن بۆ مردوو؟ دەکرێت ڕوونکردنەوەیەک بدەن؟

بەرواری دانان :2024-06-10 کۆدی پرسیار:3480

پرسیار:

پرسیار: حوکمی قوربانی کردن بۆ مردوو؟ دەکرێت ڕوونکردنەوەیەک بدەن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن قوربانی کردن بۆ مردوو سێ حالەتە:

یەکەم: قوربانی دەکات بۆ خۆی و مردووەکان خزمی خۆی، وەک ئەوەی قوربانی بۆ خۆی دەکات و بۆ ئەھلی بەیتی خۆی دەکات، نییەتی زیندوو و مردووەکان دەھێنێت، ئەمەیان دروستە.

دووەم: قوربانی بۆ مردوو دەکات بەوەی وەسیەتی مردووەکە جێ بەجێ دەکات ، ئەمەیان واجبە ئیلا ئەگەر نەتوانێت .

سێیەم: قوربانی بۆ مردوو دەکات سەربەخۆ، واتە: تەنھا بۆ مردوو دەکات، ئەمەیان جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان، دوو وتە ھەیە:

یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون قوربانییەکەی دروستە و پاداشت بە مردوو دەگات، بەڵگە:

ـ أن عليا رضي الله عنه كان يضحي عن النبي (ﷺ) عليه وسلم بكبشين، وقال : إنه (ﷺ) أمره بذلك. رواه أبو داود والترمذي في سننهما وأحمد في المسند والبيهقي والحاكم وصححه.

ـ قیاس دەکەن لەسەر خێرکردن بۆ مردوو.

دووەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروست نییە، کە ئەمە وتەی شافعی و ابن عثیمنە، مالکی یەکان بۆ ئەوە چوون مەکروهە، بەڵگە:

ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَأَنْ لَيْسَ لِلْإِنْسَانِ إِلَّا مَا سَعَى) [النجم: 39].

ـ هیچ فەرموودەی صحیح نەهاتوون و لە هاوەڵان و پێشینەکانیش نەقل نەکراوە قوربانیان بۆ مردوو کردبێت. (مواهب الجليل) للحطاب (4/ 377)، (الشرح الممتع) لابن عثيمين (7/423).

ـ قوربانی کردن بۆ مردوو عیبادەتە، ئەسڵ وایە نابێت عیبادەت بۆ کەسی تر بکەیت مەگەر بەڵگەی صحیح هاتبێت. (مغني المحتاج) للشربيني (4/ 292).

وتەی ڕاست وتەی دووەمە، واللە ٲعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام