سەردێری پرسیار: حوکمی ڕێشتنی ئاوی گەرم ؟

بەرواری دانان: 2018-10-07 کۆدی پرسیار: 348

پرسیار:

پرسیار // ئایا ڕێشتنی ئاوی گەرم دروستە بە تایبەتی لە شەودا وە لە حەمام دا ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // ڕێشتنی ئاوی گەرم لە حەمام و بێجگە لە حەمام بە بەر جنۆکە دەکەوێت و ئازار دەدرێن ، که ئەمە بەناوبانگ و زانراوە و مرۆڤ دەبێت خۆی لێ بەدوور بگرێت و خۆی بپارێزێت .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : (( جنۆکە دەست لە مڕۆڤ دەوەشێنێت لە بەر سێ هۆکار ، یەکەم : هەندێک جار جنۆکە مرۆڤێکی خۆش دەوێت و دەیەوێت خۆشی پێ ببات .....دووەم : هەندێک جار مرۆڤ جنۆکە ئازار دەدات ئەگەر میزی بەسەر دا بکات یان ئاوی گەرمی بەسەر دا بکات ، یان جنۆکە دەکوژێت یان بێجگە لە مانە لە جۆرەکانی تری ئازاردان ، .......)) مجموعە فتاوی ج۱۳ لاپەڕە ٨۲

هیچ بەلگەی لە قورئان و سونەت و هاوەلان نەهاتوون کە حەڕامە و نابێت ئاوی گەرم بڕێژی ، بەلکو ئەمە زانراوە بە تاقیکردنەوە بە تایبەتی لە حەمام ، بەلام نالێین دروستە نییە لە شەودا خۆت بشۆیت ، ڕاستە هەندێک زانا دەلێن باش نییە کاتی نێوان مغرب و عیشا خۆت بشۆیت ، چونکە کاتی بلاوبوونەوەی شەیتانەکانە ، بەلام وتەی ڕاست ئەوەیە کە دروستە خۆت بشۆیت چونکە هیچ بەلگە نەهاتوون ڕێگری بکات ، هەروەها جار هەیە مرۆڤ تووشی لەش گرانی بووە یان ژن لە حەیز خاوێن بووە یان پێویستی پێیەتی لەو کاتە خۆی بشوات .

ئەگەر پێویستی بە ڕێشتنی ئاوی گەرم هەبوو بسم اللە بلێ پێش ئاو ڕشتن یان پێش چوونە ناو حەمام ، هیج حەدیس نەهاتوون ئاماژەی بۆ وتنی بسم اللە کردبێت پێش ڕشتنی ئاوی گەرم ، بەلام دەلێن بسم اللە هۆکارە بۆ دەرکردنی شەیتان و سەلامەت بوون لەشەریان ، بسم اللە وتن گەورەترین هۆکارە بۆ سەلامەت بوون لەشەری دیار و شاراوە ، بەلام بە شێوەیێکی گشتی بەردەوام بوون لەسەر زیکری بەیانیان و ئێواران و چونە مال و هاتنە دەرەوە و زیکرەکانی تر هۆکارن بۆ سەلامەت بوون لەشەری جنۆکە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام