سەردێری پرسیار:حوکمی ئاژەلی دووگیان بۆ قوربانی؟

بەرواری دانان :2024-06-10 کۆدی پرسیار:3479

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ئاژەلی دووگیان بۆ قوربانی؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دروستە ئاژەلی دووگیان (حامل) بکرێتە قوربانی و دووگیانی بە عەیب حساب ناکرێت بۆ قوربانی، شافعی یەکان بۆ ئەوە چوون نابێ ئاژەڵی دووگیان بکرێتە قوربانی و بە قوربانی ناشێت، وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانه که دروسته. (الموسوعة الفقهية الكويتية) (16/281).

٢ـ بێچووی ناو سکی حەڵاڵە جا زیندوو بێت یان مردبوو بێت، ئەگەر زیندوو بوو سەر دەبڕدرێت، ئەگەر مردوو بوو ئەوە سەربڕینی دایکی سەربڕینه بۆ بێچووەکەشی، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، هەروەک پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (ذَكَاةُ الْجَنِينِ ذَكَاةُ أُمِّهِ). رواە أبو داود (2828) والترمذي (1476) وصححه، وابن ماجة (3199)، وأحمد (10950).

٣ـ ئەگەر ئاژەڵێک دیارکرا بۆ قوربانی و حەملی دانا پێش کاتی سەربڕینی، ئەوە بێچووەکەشی سەرببڕە وەک تابع بۆ دایکی. (فتاوى اللجنة الدائمة- المجموعة الأولى) (11/402).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام