سەردێری پرسیار:حوکمی هێشتنەوەی قژ و نینۆک بۆ ئەو کەسەی دەیەوێت قوربانی بکات؟

بەرواری دانان :2024-06-09 کۆدی پرسیار:3477

پرسیار:

پرسیار: حوکمی هێشتنەوەی قژ و نینۆک بۆ ئەو کەسەی دەیەوێت قوربانی بکات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە تاشینی قژ و کورت کردنی نینۆک بۆ ئەو کەسەی دەیەوێت قوربانی بکات دوای بینینی مانگی (ذِي الحجة)، بەهێزترینیان ئەم دوو وتەیەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ئەگەر مانگی (ذِي الحجة)ی بینی حەرامە مووی بتاشێ و نینۆکی ببڕێت تا قوربانی دەکات، کە ئەمە وتەی حەنابلە و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی یەکان و ابن حزم و ابن قیم و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:

١ـ عن أمِّ سَلَمةَ رَضِيَ اللهُ عنها أنَّ النبيَّ (ﷺ) قال: (مَن كان عِندَه ذبْحٌ يُريدُ أن يذبَحَه فرأى هلالَ ذي الحِجَّةِ؛ فلا يَمَسَّ مِن شَعْرِه، ولا مِن أظفارِه، حتى يضَحِّيَ). رواه مسلم (1977).

ڕووی کردنە بەڵگە: ئەم نەهی یە دەڵالەت لەسەر حەرام بوون دەکات. (المغني) لابن قُدامة (9/ 437).

دووەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ئەگەر مانگی (ذِي الحجة)ی بینی مەکروهە مووی بتاشێ و نینۆکی ببڕێت تا قوربانی دەکات، کە ئەمە وتەی مالکی یەکان و شافعی یەکان و وتەیەکە لە وتەکانی حەنابلە، بەڵگە:

١ـ عن أمِّ سَلَمةَ رَضِيَ اللهُ عنها أنَّ النبيَّ (ﷺ) قال: (مَن كان عِندَه ذبْحٌ يُريدُ أن يذبَحَه فرأى هلالَ ذي الحِجَّةِ؛ فلا يَمَسَّ مِن شَعْرِه، ولا مِن أظفارِه، حتى يضَحِّيَ). رواه مسلم (1977).

٢ـ حديثُ عائشةَ رَضِيَ اللهُ عنها، أنَّها قالت: (أنا فَتَلْتُ قلائِدَ هَدْيِ رسولِ اللهِ (ﷺ) بيَدَيَّ ثمَّ قَلَّدَها رسولُ اللهِ (ﷺ) بيَدِه ثمَّ بعثَ بها مع أبي، فلم يَحْرُمْ على رسولِ اللهِ (ﷺ) شَيءٌ مِمَّا أحَلَّهُ اللهُ حتى نَحَرَ الهَدْيَ). رواه البخاري (1700) واللفظ له، ومسلم (1321).

ڕووی کردنە بەڵگە:

ـ هیچ شتێک لەسەر پێغەمبەر (ﷺ) حەرام نەکرا بە ناردنی قوربانی. (المجموع) للنووي (8/392)، (المغني) لابن قدامة (9/ 437).

ـ نەهی بۆ کەراهەتە نەک حەرام بوون، ئەمە جمعە لەنێوان فەرموودەکان. (مواهب الجليل) للحطاب (4/ 372).

وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە، واللە ٲعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام