سەردێری پرسیار:حوکمی ئەو کەسەی نینۆکی خۆی کورت دەکات و نییەتی قوربانی کردنی هەیە؟

بەرواری دانان :2024-06-09 کۆدی پرسیار:3476

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ئەو کەسەی نینۆکی خۆی کورت دەکات و نییەتی قوربانی کردنی هەیە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ئەگەر مانگی (ذِي الحجة)ی بینی مەکروهە مووی بتاشێ و نینۆکی ببڕێت تا قوربانی دەکات، کە ئەمە ڕاستە و وتەی مالکی یەکان و شافعی یەکان و وتەیەکە لە وتەکانی حەنابلەیە.

٢ـ هەموو زانایان یەک دەنگن فیدیە لەسەر ئەو کەسە نییە کە نینۆکی کورت دەکات و مووی دەتاشێ ئەگەر نییەتی قوربانی کردنی هەبووبێت. (المغني) (9/437)،(الإنصاف) (4/80).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام