سەردێری پرسیار: ئایا دروستە کەسێک خێزانی لەڕۆژی گواستنەوەی بباتە ناو مزگەوت وێنە بگرن پێکەوە؟

بەرواری دانان :2024-06-09 کۆدی پرسیار:3475

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە کەسێک خێزانی لەڕۆژی گواستنەوەی بباتە ناو مزگەوت وێنە بگرن پێکەوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن باش نییە ئاهەنگی بووک گواستنەوە لە مزگەوت بکرێت یان بێنە ناو مزگەوت وێنە بگرن، چونکە:

١ـ مزگەوت بۆ ئەمە دروست نەکراوە، بەڵکو بۆ نوێژ و زیکر و قورئان خوێندنەوە و عیبادەت تێدا ئەنجامدان دروستکراوە.

٢ـ نەهی کراوە بانگەواز بۆ شتی بزربوو بکەیت و کڕین و فرۆشتنیش تێیدا ئەنجام بدەیت، ئاهەنگیش دەچێتە ژێر ئەمە.

٣ـ نابێت دەنگ بەرز بکرێتەوە لە مزگەوت و ڕێز و حورمەتی مزگەوت دەبێ پارێزراو بێت، کەم ئاهەنگ هەیە سەلامەت بن لە دەنگ بەرزکردنەوە یان دەتوانی بڵێی نییە.

٤ـ زۆر جار ئافرەت لە حەیزدایە لەگەڵیان دێتە ناو مزگەوت، ئەمەش بابەتێکی ترە فوقەهاکان قسەیان لەسەر کردووە ئایا دروستە حائض داخلی مزگەوت بێت یان نە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام