سەردێری پرسیار: ئایا ڕۆژی یەکەم باشترە قوربانی بکەیت یان ڕۆژەکانی تر؟ حوکمی ئەوانەی قوربانی دەخەنە ڕۆژی دووەم لەبەر ئیش و کار و میوان؟

بەرواری دانان :2024-06-08 کۆدی پرسیار:3474

پرسیار:

پرسیار: ئایا ڕۆژی یەکەم باشترە قوربانی بکەیت یان ڕۆژەکانی تر؟ حوکمی ئەوانەی قوربانی دەخەنە ڕۆژی دووەم لەبەر ئیش و کار و میوان؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن سوننەتە دەست پێشخەری بکرێت لە قوربانی ئەنجام دان دوای داخلی کاتی قوربانی بوون، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، چونکە:

ـ قوربانی کردن دوای داخلی کات بوون دەست پێشخەری کردنە لە خێردا و دەرچوونە لە خیلاف. (كشاف القناع) للبهوتي (3/ 9).

ـ قوربانی لە یەکەم کاتدا خێر وەڵام دانەوەی بانگەوازی خوایە. (بدائع الصنائع) للكاساني (5/80).

باشتر وایە لە یەکەم ڕۆژدا دوای نوێژ قوربانی ئەنجام بدرێت، ئەگەر بخرێتە ڕۆژی دووەم یان ڕۆژەکانی تر جا عوزری هەبێ یان نەبێ تاوانبار نابێ و هیچی تێدانییە. 

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام