سەردێری پرسیار:حوکمی نوێژ بەنیەتی مفارقە لەدوای ئیمامێک کە شیرک و کوفری هەبێت؟ یان نوێژ دووبارە دەکاتەوە لەمال یان هەر لەمزگەوت؟

بەرواری دانان :2024-06-07 کۆدی پرسیار:3471

پرسیار:

پرسیار: حوکمی نوێژ بەنیەتی مفارقە لەدوای ئیمامێک کە شیرک و کوفری هەبێت؟ یان نوێژ دووبارە دەکاتەوە لەمال یان هەر لەمزگەوت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: سەبارەت بە نوێژ کردن بەدوای مبتدع زانایان دەڵێن:

١- ئەگەر بیدعەی شیرکی بێت، وەک داوا کردن لە بێجگە لەخوا و نەزر کردن بۆ بێجگە لەخوا و باوەڕیان وابێت شێخەکانیان غەیب دەزانن و کاریگەرگان لەسەر زەوی ھەیە، ئەمەیان نابێت نوێژی بەدوای بکەیت و نوێژ کردن بەدوایان دروست نییە.

٢- ئەگەر بیدعەی بێجگە لە شیرکی بێت، وەک زیکر کردن بە کۆمەڵ و بیدعەی تر، نوێژ بەدوایان دروستە، ئیلا ئەوە نەبێت دەبێت موسلمان بۆ نوێژ لە ئیمامێک بگەڕێت مبتدع نەبێت، بۆ ئەوەی پاداشتی گەورەتر بێت و دوورتر بێت لە خراپە. (فتاوى اللجنة الدائمة) (٧/٣٥٣).

ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروستە پیاو ھەر پێنج نوێژەکان و جومعە و نوێژی تر بەدوای ئیمامێک بکات نازانێت بیدعەی لەلایە و فسقی لەلایە بە یەک دەنگی ھەرچوار پێشەوایەکان و کەسانی تر پێشەوایانی موسلمانان، مەرجی شوێن ئیمام کەوتن ئەوە نییە ئیلا دەبێت بیروباوەڕی ئیمام بزانیت، نابێت تاقی بکەیتەوە و بڵێیت: بیروباوەڕت چۆنە؟ بەڵکو نوێژ بەدوای مستور الحال دەکەیت). مجموع الفتاوى (٢٣/٣٥١-٣٥٦).

کەسێک شیرک و کوفری گەورەی هەبێ نابێت بە هیچ شێوەیەک نوێژی بەدوایەوە بکەیت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام