سەردێری پرسیار: حوکمی دوعای چوونە تاقیکردنەوە ؟

بەرواری دانان: 2018-10-07 کۆدی پرسیار: 347

پرسیار:

پرسیار // ئایا باشترین دوعا کامەیە پێش تاقیکردنەوەی خوێندن بکرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن هیچ دوعایەک نقل نەکراوە کاتی تاقیکردنەوە بخوێنرێتەوە یان کاتی پێداچوونەوە ، ئەو دوعا و زیکرانەی خەلکانێک دەیکەن هیچ ئەسل و ئەساسی بۆیان نییە کە ئەمانەن :

(۱) دوعای پێش پێداچوونەوە : (( اللهم إني أسألك فهم النبيين وحفظ المرسلين والملائكة المقربين ، اللهم اجعل ألسنتنا عامرة بذكرك ، وقلوبنا بخشيتك ، وأسرارنا بطاعتك ، إنك على كل شيء قدير ، وحسبنا الله ونعم الوكيل . ))

(۲) دوعای چوونە ناو تاقیکردنەوە : (( رب أدخلني مدخل صدق وأخرجني مخرج صدق واجعل لي من لدنك سلطانا نصيرا . ))

(۳) دوعای پاش پێداچوونەوە : (( اللهم إني استودعتك ما قرأت وما حفظت وما تعلمت فرده عند حاجتي إنك على كل شيء قدير . ))

(٤) دوعای سەرەتای وەلام دانەوەی تاقیکردنەوەکان : (( رب اشرح لي صدري ويسر لي أمري واحلل عقدة من لساني يفقهوا قولي ، باسم الله الفتاح ، اللهم لا سهل إلا ما جعلته سهلا يا أرحم الراحمين . ))

(٥) دوعای چوون بەرەو تاقیکردنەوە : (( اللهم إني توكلت عليك وفوضت أمري إليك ولا ملجأ ولا منجى إلا إليك .))

(٦) دوعای تاقیکردنەوە گران بوون لەسەرت کاتێک وەلام دەدەیتەوە : (( لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين ، يا حي يا قيوم برحمتك أستغيث ، رب إني مسني الضر وأنت أرحم الراحمين . ))

(۷) دوعای شت لەبیرکردن : (( اللهم يا جامع الناس ليوم لا ريب فيه اجمع علي ضالتي . ))

(٨) دوای تەواو بوون لە تاقیکردنەوە : (( الحمد لله الذي هدانا لهذا وما كنا لنهتدي لولا أن هدانا الله . ))

زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( ئەم دوعاکردنە پێداچوونەوە و ناجح بوون چەند جۆرێکن پێشکەش بە قوتابیان دەکرێن ، ئەمانە داهێنراون هیچ بەلگە نەهاتوون تایبەتی کردبێت بەم حالەتانە نە لە کتابی خوا و نە لە سونەتی پێغەمبەری خوا ، ..... )) فتاوی اللجنە الدائمة ج ۲٤ لاپەڕە ۱٨۳ ــ ۱٨٦

زانایان دەلێن دروستە هەر دوعایەک بکەیت بۆ پێش تاقیکردنەوە ، بەلام ئەو دوعایانەی تایبەت کراون بۆ لەبەر کردن و پێداچوونەوە و دەرچوون لە تاقیکردنەوە هەموویان داهێنراون .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام