پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: (الأرواح جنودٌ مُجنَّدةٌ، فما تعارف منها ائتلف، وما تناكر منها اختلف)؟
وەڵام: لە ئەبو هوڕیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (الأَرْوَاحُ جُنُودٌ مُجَنَّدَةٌ فَمَا تَعَارَفَ مِنْهَا ائْتَلَفَ وَمَا تَنَاكَرَ مِنْهَا اخْتَلَفَ). رواە مسلم (٢٦٣٨).
واته: (ڕوحەکان جۆری جیاوازن، ئەوانەی موافقی یەکترن لە ڕەوشت و سیفەتدا خۆشەویستی و ڕەحمەت دەکەوێتە نێوانیان لە دونیادا و یارمەتی یەکتر دەدەن لەسەر خەم و پەژارەی دونیا، ئەوەی موافقی یەکتر نین جیاوازی دەکەێتە نێوانیان لەم دونیایەدا).
(الأَرْوَاحُ جُنُودٌ مُجَنَّدَةٌ): ڕۆحی مرۆڤەکان چەند جۆری جیاوازن، هەیە ئیماندارە و هەیە کافرە و هەیە دووڕووە و هەیە باشە و هەیە خراپە.
(فَمَا تَعَارَفَ مِنْهَا ائْتَلَفَ): ئەوانەی موافقی یەکتر خۆشەویستی و ڕەحمەت دەکەوێتە نێوانیان لە دونیادا، خۆشەویستی لەپێناو خوای گەورە ڕۆحەکان کۆ دەکاتەوە، ڕۆحی ئیماندار و باش خۆشەویستی دەکەوێتە نێوانیان، هەروەها ڕوحی خراپ و کافریش کۆدەبنەوە و لەگەڵ یەکتری دەبن.
(وما تناكر منها اختلف): دوور دەکەوێتەوە لەوەی لەگەڵی موافق نییە لەم دونیایەدا، ڕوحی باش وافق نییە لەگەڵ ڕوحی خراپ و لێی دوور دەکەوێتەوە، ڕوحی باش لەگەڵ ڕوحی باش خۆشحاڵ دەبێ و خراپیش لەگەڵ خراپ، باش و خراپ پێکەوە کۆنابنەوە.
مەبەستی فەرموودەکە هاندانی ئیماندارە لەسەر هاوکاری یەکتر کردن و پێکەوە کۆبوونەوە و یارمەتی یەکتر دان، واجبە لەسەر ئیماندار ئیمانداری خۆش بوێت لەپێناو خوا و یارمەتی دەری بێت لە خێر و چاکە و دوور کەوێتەوە لە شەڕ و ئەهلی شەڕ.