سەردێری پرسیار: بۆچی ئەوەی لەسەرەمەرگ ئاوات بە خێرکردن دەخوازێت و بۆچی باسی بەخشینی خێری کردووە لەم ئایەتە: (وَأَنْفِقُوا مِنْ مَا رَزَقْنَاكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوْلَا أَخَّرْتَنِي إِلَى أَجَلٍ قَرِيبٍ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُنْ مِنَ الصَّالِحِينَ) [المنافقون:١٠]؟

بەرواری دانان :2024-05-31 کۆدی پرسیار:3468

پرسیار:

پرسیار: بۆچی ئەوەی لەسەرەمەرگ ئاوات بە خێرکردن دەخوازێت و بۆچی باسی بەخشینی خێری کردووە لەم ئایەتە: (وَأَنْفِقُوا مِنْ مَا رَزَقْنَاكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوْلَا أَخَّرْتَنِي إِلَى أَجَلٍ قَرِيبٍ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُنْ مِنَ الصَّالِحِينَ) [المنافقون:١٠]؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَأَنْفِقُوا مِنْ مَا رَزَقْنَاكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوْلَا أَخَّرْتَنِي إِلَى أَجَلٍ قَرِيبٍ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُنْ مِنَ الصَّالِحِينَ)، لەم ئایەتە فەرمانی بە بەخشین کردووە و بەڵگەیە ئەوەی لەسەرە مەرگە ئاوات بە خێرکردن دەخوازێت و ئاوات بەوەش دەخوازێت لە چاکەکاران بێت، ئەمەش لەبەر دوو شت بووە:

١ـ ئایەتی پێشتر هۆشداری داوەتە ڕوو لە دونیا کردن، لەم ئایەتەش ئارەزووی خستۆتە سەر بەخشینی مال، کە ئەمەش پێچەوانەی کردەوەی دووڕووەکان کردنە، بەخشینی مال ئاماژەیە بۆ ئەوە ڕوویان لە دونیا نەکردووە. (نظم الدرر) للبقاعي (20/93).

٢ـ لەبەر گەورەیی خێر و پاداشتی (الصدقة) ئاوات بەمە دەخوازێت لەنێو هەموو عیبادەتەکانی تر.

باسی سەرەمەرگی کردووە لەبەر ئەوی باشترین ئامۆژگاری بۆ ئەوەی مرۆڤ ڕوو لە دونیا نەکات و ڕوو لەخوا بکات و کردەوەی باش ئەنجام بدات بیرکردنەوەیە لە مردن.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام