سەردێری پرسیار: وشەی (اطَّلَعْتُ)، لەم فەرموودەیەدا بەواتای چی دێت: (اطَّلَعْتُ فِي الْجَنَّةِ، فَرَأَيْتُ أَكْثَرَ أَهْلِهَا الْفُقَرَاءَ، وَاطَّلَعْتُ فِي النَّارِ، فَرَأَيْتُ أَكْثَرَ أَهْلِهَا النِّسَاءَ)؟

بەرواری دانان :2024-05-29 کۆدی پرسیار:3467

پرسیار:

پرسیار: وشەی (اطَّلَعْتُ)، لەم فەرموودەیەدا بەواتای چی دێت: (اطَّلَعْتُ فِي الْجَنَّةِ، فَرَأَيْتُ أَكْثَرَ أَهْلِهَا الْفُقَرَاءَ، وَاطَّلَعْتُ فِي النَّارِ، فَرَأَيْتُ أَكْثَرَ أَهْلِهَا النِّسَاءَ)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عن عِمْرَانَ بْنِ حُصَيْنٍ عَنِ النَّبِيِّ (ﷺ) قَالَ: (اطَّلَعْتُ فِي الْجَنَّةِ فَرَأَيْتُ أَكْثَرَ أَهْلِهَا الْفُقَرَاءَ وَاطَّلَعْتُ فِي النَّارِ فَرَأَيْتُ أَكْثَرَ أَهْلِهَا النِّسَاء). رواه البخاري (٣٢٤١)، ومسلم (٢٧٣٧).

واتە: لە عمران بن حصین دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (ئەوەی ناو بەهەشتم بینی، بینیم زۆربەی ئەهلی بەهەشت هەژارەکان بوون، ئاگری دۆزەخیشم بینی، بینیم زۆربەی ئەهلی دۆزەخ ئافرەت بوون).

ڕاڤەی وشەکانی فەرموودەکە:

(اطَّلَعْتُ فِي الْجَنَّةِ): واتە: ئەوەی ناو بەهەشتم بینی، ئەمەیان ئەگەری سێ مانای هەیە:

یەکەم: لەوانەیە لە خەودا بینی بێت، کە خەونی پێغەمبەران حەقە.

دووەم: لەوانەیە لە شەوی ئیسرا و میعراج بینی بێت.

سێیەم: لەوانەیە خوای گەورە بە وەحی باڵادەستی کردبێت.

سوودەکانی فەرموودەکە:

١ـ فەرموودەکە بەڵگەیە بەهەشت و دۆزەخ دروستکراون و ئێستا بوونیان هەیە.

٢ـ فەرموودەکە بەڵگەیە زۆربەی ئەهلی بەهەشت هەژارن، ئەمەش لەبەر ئەوە نییە هەژاری بیخاتە بەهەشتەوە، بەڵکو لەبەر باشی کردەوەی هەژارەکەیە و ئارام گرتنەکەیەتی لەسەر هەژاری و ڕازی بوونیەتی لەسەر قەدەری خوای گەورە.

٣ـ فەرموودەکە بەڵگەیە زۆربەی ئەهلی دۆزەخ ئافرەتن، ئەمەش هۆکارەکەی دوو شتە:

یەکەم: زۆر نەفرەت دەکەت، دوعا دەکەن بە دەرکردن لە ڕەحمەتی خوای گەورە.

دووەم: ئینکاری نیعمەتی پیاوی (هاوسەری) خۆیان دەکەن.

هەروەک فەرموودە هاتووە دەفەرمووێت: (تُكثِرْنَ اللَّعنَ، وتَكفُرْنَ العَشيرَ)، ڕیوایەتی تر هاتووە: (لو أَحْسَنْتَ إلى إِحداهُنَّ الدَّهرَ)، أَيِ: العُمْرَ كُلَّه، ثُمَّ رَأتْ مِنكَ شَيئًا وَاحدًا مِمَّا تَكْرَهُ، قالَت: (مَا رأيتُ مِنك خَيرًا قَطُّ).

٤ـ فەرموودەکه بەڵگەیە بۆ دەست گرتن بە ئایینەوە، بۆ ئەوەی پارێزراو بیت لە ئاگری دۆزەخ و بچیتە بەهەشتەوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام