سەردێری پرسیار:حوکمی بەڕۆژوو بوونی (٩) ذي الحجة؟

بەرواری دانان :2024-05-28 کۆدی پرسیار:3466

پرسیار:

پرسیار: حوکمی بەڕۆژوو بوونی (٩) ذي الحجة؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- هیچ فەرموودەی صحیح نەهاتوون بەڕوونی باسی بەڕۆژوو بوون بکات لە نۆ ڕۆژەکانی (ذي الحجة) جگە لە ڕۆژی عەرەفە نەبێت کە فەرموودەی صحیح هاتووە.

٢- فەرموودەیەکی لاواز هاتووە لەسەر بەڕۆژوو بوونی (٩) ڕۆژەکانی ذي الحجة، هەندێک زانا بە صحیحی دادەنێت و زۆر لە زانایانیش بەلاوازی دادەنێن، ئەویش ئەمەیە:

- عن هنيدة بن خالد عن امرأته عن بعض أزواج النبي (ﷺ) قالت: (كان رسول الله (ﷺ) يصوم تسع ذي الحجة ويوم عاشوراء وثلاثة أيام من كل شهر أول اثنين من الشهر وخميسين). رواه الإمام أحمد (٢١٨٢٩)، وأبو داود (٢٤٣٧)، وضعفه في نصب الراية (٢/١٨٠)، وصححه الألباني.

٣- فەرموودەی صحیح هاتووە کە ئەم ڕۆژانە لە خۆشەویستترین ڕۆژەکانن لای خوای گەورە، بۆیە دروستە کردەوەی باش لەم ڕۆژانەدا ئەنجام بدەیت هەر کردەوەیەک بێت، ڕۆژووش داخلی کردەوەی باش دەبێت، فەرموودەی ابن عباس هاتووە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت: (ما من أيام العمل الصالح فيهن أحب إلى الله من هذه الأيام العشر يعني عشر ذي الحجة)، فقالوا يا رسول الله ولا الجهاد في سبيل الله؟ فقال: (ولا الجهاد في سبيل الله إلا رجل خرج بنفسه وماله فلم يرجع من ذلك بشيء). رواه البخاري (٩٦٩).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام