سەردێری پرسیار:دروستە محرم پێڵاو لەپێ بکات بێ عوزر؟

بەرواری دانان :2024-05-28 کۆدی پرسیار:3465

پرسیار:

پرسیار: دروستە محرم پێڵاو لەپێ بکات بێ عوزر؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن ئەو پێڵاو و نەعلانەی مرۆڤ لەبەری دەکات سێ جۆرن:

یەکەم: جۆرێکیان ھەیە ھەموو قاچ دادەپۆشێت تا سەرووی گۆزینک، وەک خوف و جزمە و پۆستالی عەسکەری، ئەمانە دروست نییە لەبەر بکرێت لە کاتی ئیحرام بەستن، بەڵگە.

- عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا: أَنَّ رَجُلًا قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ مَا يَلْبَسُ المُحْرِمُ مِنَ الثِّيَابِ فقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ): (لاَ يَلْبَسُ القُمُصَ وَلاَ العَمَائِمَ وَلاَ السَّرَاوِيلاَتِ وَلاَ البَرَانِسَ وَلاَ الخِفَافَ إِلَّا أَحَدٌ لاَ يَجِدُ نَعْلَيْنِ فَلْيَلْبَسْ خُفَّيْنِ وَلْيَقْطَعْهُمَا أَسْفَلَ مِنَ الكَعْبَيْنِ). رواه البخاري (١٥٤٣)، ومسلم (١١٧٧).

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (لەبەرکردنی خوف حەڕامە لەسەر پیاو ئەگەر لە ئیحرام دابێت، ئەمەیان یەک دەنگی زانایانی لەسەرە جا چ خوف صحیح بێت یان دڕاو بێت لەبەر عمومی فەرموودەکە). (المجموع) (٧/٢٥٨). 

دووەم: جۆرێکی تر ھەیە ژێرەوەی قاچی داپۆشیوە و سەرەوەی قاچ و پەنجەکان و گۆزینک و پاژنەی قاچ دیارە، ئەمەیان ھیچ کێشەی تێدا نییە و دروستە لەبەری بکات، بەڵگە:

- پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: (وَلْيُحْرِمْ أَحَدُكُمْ فِي إِزَارٍ وَرِدَاءٍ وَنَعْلَيْن). رواه أحمد في (مسنده) (8/500)، وصححه ابن خزيمة (٢٦٠١).

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە نەعل دروستە لەبەری بکەیت ھەر چۆنێک بێت، واجب نییە شتی لێ ببڕیت، چونکە ڕێگەپێدانی بە مطلقی ھاتووە). (المغني) (٥/١٢٣). 

سێیەم: جۆرێکی تر ھەیە قاچ دادەپۆشێت، وەک پەنجەکان و پاژنەی قاچ و پشتی قاچ، بەڵام ھەردوو گۆزینکی دانەپۆشیوە، ئەمەیان جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان:

یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون حەڕامە ئەو شتانە لەپێ بکەیت کە قاچ دادەپۆشێت، ئەگەر چی ھەردوو گۆزینکەکانیش دانەپۆشی بێت، جا ھەموو پەنجەکانی قاچی داپۆشی بێت یان ھەردوو پاژنەی قاچی داپۆشی بێت، یان پشتی قاچی داپۆشی بێت. ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (لەبەرکردنی خوفی بڕدراو لەگەڵ بوونی نەعل فیدیەی لەسەر واجب دەبێت، بۆی نییە لەبەری بکات، ئیمام ئەحمەد دەقی لەسەر ئەمە ھەیە ، وە ئەمە وتەی ئیمام مالکیشە، ... چونکە پێغەمبەر (ﷺ) ڕوخسەتی داوە بۆ لەبەرکردنی خوف بۆ کەسێک نەعلی نەبێت، بەڵگەیە لەگەڵ بوونی نەعل دروست نییە). (المغني) (٥/١٢٢).

ابن عثمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (جزمەکان ئەوەی لەژێرەوەی كەعبەکانن ھەندێک زانا دەڵێن ھیچی تێدا نییە و دروستە، چونکە پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی لە فەرموودەی عبد الله بن عمر رضي الله عنهما: (من لم يجد نعلين فليلبس خفين وليقطعهما أسفل من الكعبين)، چونکە ئەگەر ببڕدرێن ھەتا ژێرەوەی گۆزینکەکان ئەوە وەک نعل وایە.

بەڵام ئەوەی دیار بێت لە سونەت عمومی: (ولا الخفین)، ئەوەی ڕاست بێت حەڕامە، دروست نییە محرم ئەمانە لەبەر بکات ئەگەر چی لەژێرەوەی گۆزینک بێت). (مجموع الفتاوى) (١٣٦/٢٢). دووەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە شتێک لەپێ بکەیت قاچی داپۆشی بێت جگە لە ھەردوو گۆزینک، کە ئەمە حەنەفی یە و ابن تیمیەیە.

كاساني دەفەرمووێت: (ھەندێک شێخەکانی ئێمە ڕوخسەتیان داوە بۆ لەبەر کردنی صندل، قیاس دەکەن لەسەر خوفی بڕدراو). (بدائع الصنائع) (١٨٤/٢).

ابن تیمییە دەفەرمووێت: (ئەوەی ڕاست بێت دروستە شت لەپێ بکەیت لە خوارەوەی گۆزینکەوە بێت، وەک خوفی بڕدراو، جا نەعلەت ھەبێت یان نەعلت نەبێت). (مجموع الفتاوى) (١١٠/٢٦ ).

وتەی دووەم بەھێزە لەڕووی بەڵگەوە، بەڵام باشتر وایە موسلمان دڵنیایی وەربگرێت، بەتایبەتی لەم سەردەمە کە نەعل زۆرن، مەگەر کەسێک بە نەعل بێزار ببێت یان نەتوانێت بە ئاسانی بە نەعلەوە بڕوات، ئەو کات با سەندەل یان پێڵاو لەپێ بکات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام