سەردێری پرسیار:حوکمی بڕینی خوف تا گۆزینک لە کاتی ئیحرام؟

بەرواری دانان :2024-05-28 کۆدی پرسیار:3464

پرسیار:

پرسیار: حوکمی بڕینی خوف تا گۆزینک لە کاتی ئیحرام؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عَنْ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) سُئِلَ عَمَّا يَلْبَسُ الْمُحْرِمُ مِنْ الثِّيَابِ قَالَ: (لا يَلْبَسُ الْقَمِيصَ وَلا الْعَمَائِمَ وَلا السَّرَاوِيلاتِ وَلا الْبَرَانِسَ وَلا الْخِفَافَ إِلَّا أَحَدٌ لا يَجِدُ نَعْلَيْنِ فَلْيَلْبَسِ الْخُفَّيْنِ، وَلْيَقْطَعْهُمَا أَسْفَلَ مِنَ الْكَعْبَيْنِ، وَلا تَلْبَسُوا شَيْئًا مِنَ الثِّيَابِ مَسَّهُ الزَّعْفَرَانُ وَلا الْوَرْسُ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ، وَاللَّفْظُ لِمُسْلِمٍ.

واتە: لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پرسیار لە پێغەمبەری خوا (ﷺ) سەبارەت بەوەی لە ئیحرام دایە چ جل و بەرگێک لەبەر دەکات، فەرمووی: (قەمیس لەبەر ناکات و جامانە و پانتۆل و چاکەت و خوف مەگەر کەسێک دوو نەعلی نەبێت ئەوکات دوو خوف لەبەر دەکات، دوو خوفەکە با بیبڕێت لە گۆزینگەوە بەرەو سەرەوە، هیچ شتێک لەبەر نەکات زەعفران و ورسی پێوە بێت (کە ڕووەکێکی بۆندارە و ڕەنگی سۆرە)).

فەرموودەکە بەڵگەیە دروستە خوف لەپێ بکرێت بۆ ئەو کەسەی نەعلی نییە ئەگەر خوفەکان ببڕێت لە گۆزینکەوە بەرەو سەرەوە، بەڵام فەرمان کردن بە بڕین نەسخ بۆتەوە، چونکە:

- فەرموودەی ابن عباس هاتووە دەفەرمووێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا (ﷺ) بووە لە عەرەفات وتاری دەخوێند دەیفەرموو: (من لم یجد نعلین فلیلبس الخفین، ومن لم یجد إزارا فلیلبس السراویل). أخرجە البخاري (١٨٤٣)، والترمذي (١١٧٨).

فەرموودەی ابن عباس فەرموودەی ابن عمری نەسخ کردۆتەوە، چونکە فەرموودەی ابن عباس لە عەرەفە بووە و خەڵکێکی زۆر لەوێ بووە، فەرموودەی ابن عمر لەوانەیە زۆر کەس گوێی لێ نەبووبێت، نابێت بگوترێ فەرموودەی ابن عباس مقیدە بە فەرموودەی ابن عمر، چونکە (الاطلاق) لە عەرەفە بووە و زیاتر پێویستی بە ڕوونکردنەوە بوو، ئەگەر بڵێی مقید کراوە ئەوە دەڵێین ڕوونکردنەوەکە تاخیر بووە لە کاتی خۆی کە پێویست بوو، ئەمەش ناکرێت. (بدائع الفوائد) (٣/١٢٤٤)، (القواعد الأصولية) لابن الحمام لاپەڕە (٢٨٤).

- بڕینی خوف لە گۆزینکەوە بەفیڕۆدانی مالە، بۆیە هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون حەرامە خوف ببڕیت. (فتح ذي الجلال والإکرام) لابن عثیمین (٨/١٢٧).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام