سەردێری پرسیار: دەڵێن پیاوێک گلەی هەبوو گلەی خو بدە لای پێغەمبەر (ﷺ) نەتوانی قورئان  لە بەری بکات  پێغەمبەر (ﷺ) وتی بڵێ: (سبحان الله الحمدلله  ولا اله الا الله والله وكبر، ولا حول ولا قوة الا بالله)، ئەوەی ئەمە بخوێنیت جێگای  فاتیحەش دەگرێتەوە  ئەو کەسەی نەتوانی فاتیحە بخوێنێت ئەمە بەسە بوو ئەو؟ دەلێن ئەو کەسەی سورەتی فاتیحە نەزانێت کافرە؟ ئایا وایە؟

بەرواری دانان :2024-05-27 کۆدی پرسیار:3463

پرسیار:

پرسیار: دەڵێن پیاوێک گلەی هەبوو گلەی خو بدە لای پێغەمبەر (ﷺ) نەتوانی قورئان  لە بەری بکات  پێغەمبەر (ﷺ) وتی بڵێ: (سبحان الله الحمدلله  ولا اله الا الله والله وكبر، ولا حول ولا قوة الا بالله)، ئەوەی ئەمە بخوێنیت جێگای  فاتیحەش دەگرێتەوە  ئەو کەسەی نەتوانی فاتیحە بخوێنێت ئەمە بەسە بوو ئەو؟ دەلێن ئەو کەسەی سورەتی فاتیحە نەزانێت کافرە؟ ئایا وایە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- کەسێک ناتوانێ سورەتی فاتیحە بخوێنێ لەناو نوێژدا، جا کەسەکە نەخوێندەوار بێت و نەتوانێت فاتیحە بخوێنێت، ئەمەیان نوێژی دروستە بە یەک دەنگی هەموو زانایان.

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەروەها نەخوێندەوار ئەوەی ناتوانێت فاتیحە بخوێنێت و ناتوانێت فێرببێت، نوێژی دروستە بە یەک دەنگی هەموو زانایان). مجموع الفتاوى (٢٣/٧٥).

٢- زانایان دەڵێن هەر کەسێک نەتوانێت سورەتی فاتیحە بخوێنێ لەسەریەتی حەوت ئایەتی تر بخوێنێ، ئەگەر نەیتوانی هیچ ئایەتی تر بخوێنێ لەسەریەتی زیکر بکات هەر زیکرێک بێت، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:

- لە رفاعة بن رافع دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (ئەگەر قورئانت لەبەر بوو ئەوە بخوێنە، ئەگەر هیچت لەبەر نەبوو ئەوە (حمد) و (لا إلە إلا اللە) و (سبحان اللە) بخوێنە). رواه أبوداود (٨٦١)، والترمذي (٣٠٢)،والنسائي في (الكبرى) (١٦٤٣).

- لە عبداللە بن أبي أوفی دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پیاوێک هاتە لای پێغەمبەر (ﷺ) گوتی: من ناتوانم هیچ قورئان لەبەر بکەم، شتێکم فێر بکە لەجیاتی قورئان لەناو نوێژدا بخوێنم، ئەویش فەرمووی: (بڵێ: سُبْحَانَ اللَّهِ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ وَلا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَاللَّهُ أَكْبَرُ وَلا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ الْعَلِيِّ الْعَظِيمِ). فقد ٲخرجه ٲحمد (٣١/٤٥٥،١٧٨-٤٧٩) و أبو داود (٨٣٢) فی كتاب (الصلاة) باب (ما یجزئ الأمي و الأعجمي من القراءة) والنسائی (۲/١٤٣) وابن حبان (٥/١١٤) والدار قطني (۱/۳۱۳) والحاكم (۱/٢٤١). - چونکە خوێندنەوەی فاتیحە ڕوکنێکە لە ڕوکنەکانی نوێژ، دروستە لە کاتی نەتوانین نەقل بێت بۆ جێگرەوەکەی، وەک نوێژ کردن بە پێوە بۆ دانیشتن.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی نازانێت فاتیحە بخوێنێت نوێژی دروستە، ئەگەر نەیتوانی ئایەتی تر دەخوێنێت، ئەگەر نەیتوانی (سبحان والحمدللە و اللە أکبر و لا إلە إلا اللە) دەخوێنیت، پاشان تەکبیر دەڵێیت و ڕکوع دەبەیت). فتاوى نور على الدرب (٨/٢٣٤). 

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر یەکێک بڵێت: کەسێک ناتوانێت زیکر بکات تەنها بە زمانی خۆی، ئایا بە زمانی خۆی دەڵێت؟

دەڵێین: بەڵێ بە زمانی خۆی دەڵێت، چونکە وتەی ڕاست زیکرەکان ئەگەر مرۆڤ نەتوانێت بە زمانی عەرەبی بیکات دەتوانێت بە زمانی خۆی بیکات.

ئەگەر مرۆڤ نەتوانێت فاتیحە بخوێنێ، بەڵام دەتوانێ ئایەتی تر بخوێنێ، لەم حاڵەتەدا دەبێت ئەو قورئانە بخوێنێت کە دەزانێت بخوێنێتەوە جا بە قەد فاتیحە بێت یان کەمتر بێت یان زیاتر، بەلام لەسەری واجب نییە زیاتر لە فاتیحە بخوێنێت، گریمان کەسێک حەوت ئایەتی لەبەرە بێجگە لە فاتیحە، ئایەتەکان درێژترن لە فاتیحە، لەو کاتەدا لەسەری واجب نییە مەگەر بە قەد فاتیحە بێت). فتح ذي الجلال والإکرام (٣/١٨٢).

کەواتە زانایان دەڵێن هەر کەسێک نەزانێت فاتیحە بخوێنێ، ئەم هەنگاوانەی لەسەرە:

- ئەگەر بزانێت ئایەتی تر بخوێنێ لەم حاڵەتەدا دەبێت ئایەتی تر بخوێنێت، لەسەری واجبە بە قەد فاتیحە بخوێنێت نەک زیاتر، نموونە: کەسێک دوو ئایەتی لەبەرە، ئایەتێک لەو ئایەتانە بە قەد فاتیحە درێژە، لەم حاڵەتەدا تەنها لەسەری واجبە یەک ئایەت بخوێنێت، بەڵام ئەگەر هەردووکیان بخوێنێت باشترە.

- ئەگەر نەتوانێت هیچ قورئان بخوێنێت لەم حاڵەتەدا دەبێت زیکر بخوێنێت، وەک: (سبحان اللە، والحمدللە، ولا إلە إلا اللە، واللە أکبر، ولا حول ولا قوة إلا باللە العلي العظیم)، یان هەر زیکرێکی تر.

- ئەگەر هیچ زیکریش نەزانێت بە عەرەبی، لەم حاڵەتەدا زیکرەکە بە زمانی خۆی دەکات لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.

- ئەگەر هیچ زیکر نەزانێت، لەم حاڵەتەدا دەبێت بوەستێت بە قەد سورەتی فاتیحە.

٣- هەر کەسێک سورەتی فاتیحە نەزانێت کافر دەبێ هیچ ئەسل و ئەساسی نییە، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام