پرسیار: ئایا دروستە ئافرەت دەنگ و ڤیدیۆی خۆی بڵاوبکاتەوە بۆ ئامۆژگاری و وانەکان؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- ئەسڵ وایە دەنگی ئافرەت عەورەت نییە ئەگەر دەنگی خۆی ناسک نەکاتەوە و دوور بێت لە پێکەنین و کاریگەری لەسەر پیاوان نەبێت.(فتاوی اللجنة الدائمة) (١٧/٢٠٢).
٢- ئافرەت ئەگەر داپۆشراو بێت و نیقاب بێت بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی هیچی تێدانییە ئەگەر نەبێتە هۆی تووش بوون بە فیتنە.
٣- باشتر وایە ئافرەتان لەنێوان خۆیان دەرس بخوێنن و دەنگ وڤیدیۆ بڵاونەکەنەوە بەتایبەتی لەم سەردەمە، کە پیاوان زۆریان تووشی فیتنە بوون ئەی دەبێ ئافرەت چۆن بێ؟!
٤- ئەسڵ وایە هەر شتێک هۆکار بێت بۆ فیتنە، یان سەر بکێشێت بۆ تووش بوون بە فیتنە دروست نییە. (مجموع الفتاوى) لابن تیمیة (15/419).