سەردێری پرسیار: ئایا کاتی بارین بارین یەکێکە لەو کاتانەی کە دوعای تێدا قبول دەبێت ؟

بەرواری دانان: 2018-10-07 کۆدی پرسیار: 346

پرسیار:

پرسیار // ئایا کاتی بارین بارین یەکێکە لەو کاتانەی کە دوعای تێدا قبول دەبێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن کاتی باران بارین یەکێکە لەو کاتانەی کە دوعا تێدا قبول دەبێت ، بەلگە :

عن سهل بن سعد مرفوعاً : أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (( ثنتان ما تردان : الدعاء عند النداء ، وتحت المطر )) . رواه الحاكم في "المستدرك" (2534) والطبراني في "المعجم الكبير" (5756) وصححه الألباني في "صحيح الجامع" (3078 ).

واتە : دوو کات هەن دوعای تێدا ڕەت ناکرێنەوە ، دوعا کردن کاتی بانگ دان واتە دوای بانگ ، وە دوعا کردن کاتی باران بارین .

وقال صلى الله عليه وسلم : (( اطلبوا إجابة الدعاء عند إلتقاء الجيوش وإقامة الصلاة ونزول المطر )) واتە : داوای وەرگیرانی دوعا بکەن لەو کاتانە بگەڕێن کە دوعای تێدا قبول دەبێت ، کاتێک دەگەیت بە دوژمن بۆ شەڕکردن ، کاتی کردنی نوێژ واتە کاتی نێوان بانگ و قامەت ، وە کاتی باران بارین .

عن أبي أمامة رضي الله عنه قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( " تفتح أبواب السماء ويستجاب الدعاء في أربعة مواطن: عند التقاء الصفوف في سبيل الله، وعند نزول الغيث، وعند إقامة الصلاة، وعند رؤية الكعبة " )) ٲخرجە الطبراني ، والبیهقي

واتە : دەرگاکانی ئاسمان دەکرێنەوە لە چوار کات وە دوعاش قبول دەکرێن : کاتێک دەگەیت بە ڕیزی جیهاد کردن لە ڕێگای خوای گەورە ، کاتی باران بارین ، کاتی نوێژ کردن واتە کاتی نێوان بانگ و قامەت ، کاتی بینینی کەعبە .

زانایان دەلێن ئەم فەرموودەیە لاوازە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام