سەردێری پرسیار: ئایا دروستە وردە نان فڕێ بدەیت و بیکەیتە زبڵدانەوە، هەندێک جار لە ماڵەوە کاتێک مەتبەخ یان ماڵەکە پاک دەکەنەوە وردە نانەکە لەگەڵ زبڵی تر تێکەڵ دەبێت ناتوانی جیایبکەیتەوە لە زبڵەکەی تر ئێمەش بە ناچاری فڕێی دەدەین ئایا تاوانبار نابین؟

بەرواری دانان :2024-05-20 کۆدی پرسیار:3457

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە وردە نان فڕێ بدەیت و بیکەیتە زبڵدانەوە، هەندێک جار لە ماڵەوە کاتێک مەتبەخ یان ماڵەکە پاک دەکەنەوە وردە نانەکە لەگەڵ زبڵی تر تێکەڵ دەبێت ناتوانی جیایبکەیتەوە لە زبڵەکەی تر ئێمەش بە ناچاری فڕێی دەدەین ئایا تاوانبار نابین؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ نان و خواردن لەو نیعمەتانەن کە دەبێت شوکرانەی لەسەر بکرێت و بپارێزرێت و دوور بێ لە ئیهانە کردنی.

٢ـ نان یان خواردن ئەگەر لە شوێنێک دانرا بوو دەلالەت لەسەر ئیهانە کردن بکات، وەک ئەوەی لە شوێنی پیس دانرا بێ دەبێ هەلبگیرێتەوە.

٣ـ سەبارەت بە وردە نان کە کۆکردنەوەی زەحمەتە و ناتوانی جیای بکەیتەوە هیچی تێدانیە.

٤ـ نان و خواردن دەبێ جیابکرێتەوە و لەگەڵ شتی تر نەخرێتە زبڵدانەوە، بۆ ئەوەی ئاژەڵ و باڵندە و پەلەوەر سوودی لێ ببینن.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام