پرسیار: دروستە کەسێک بکەیتە وەکیل قوربانیت بۆ بکات و خۆتیش لەوێ نەبیت؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ هەموو فوقەهاکان یەک دەنگن دروستە کەسێک بکەیتە وەکیل قوربانی بکات ئەگەر وەکیل موسڵمان بێت، باشتریش وایە خۆی ڕاستەوخۆ بکات و خۆیش سەری ببڕێت. (الموسوعة الفقهية الكويتية) (5 / 105 - 106).
٢ـ ئەگەر وەکیل ئەهلی کتاب بێت و خۆی سەری ببڕێت، ئەوە قوربانی دروستە و مەکروهیشە، قوربانی دروسته چونکە ئەهلی کتاب سەربڕدراوی دروستە و حەڵاڵە. (الموسوعة الفقهية الكويتية) (5 / 105 - 106).
٣ـ عیبرەتیش لە کاتی قوربانی کاتی ئەو کەسەیە کە کراوەتە وەکیل، ئەگەر شەو ڕۆژیان جیاواز بوو عیبرەت بە کاتی وەکیلە.