سەردێری پرسیار: ئەوی بەهۆی ئۆتومبێلەوە دەمرێت شەهیدە؟

بەرواری دانان :2024-05-07 کۆدی پرسیار:3453

پرسیار:

پرسیار: ئەوی بەهۆی ئۆتومبێلەوە دەمرێت شەهیدە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: ئەوەی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆیەوە دەمرێت دوو ئەگەری هەیە:

یەکەم: سکی بریندار دەبێ و خوێن لە سکی بەردەبێت، ئەمەیان پێی دەڵێن (المبطون)، جا بەهۆی ئۆتومبێلەوە یان بەهۆی نەخۆشی یەوە، ئەمەیان داخلی شەهید دەبێ لەسەر وتەی هەندێک زانا، هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون مەبەست پێی مردنە بە سکچوون (الإسهال).

دووەم: دەمرێت بەهۆی ئۆتومبێلەوە بەسەریدا کەوتووە جا لەناو ئۆتومبێلدا بێت یان لە دەرەوەی ئۆتومبێلدا ئۆتومبێلی بەر بکەوێت، ئەمەیان لێچووی ئەو کەسەیە کە شتی بەسەردا بەردەبێتەوە (صاحب الهدم)، ئومێدی ئەوەی هەیە خوای گەورە بەشەهید حسابی بکات. (فتاوى اللجنة الدائمة) (8/375)، (فتاوى نور على الدرب) لابن باز (3/1426).

زانایان دەڵێن شەهید دوو جۆرە:

یەکەم: شەهیدی جەنگ، ئەمەیان ناشۆردرێت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە هەندیک زانا ئیجماع نەقل دەکەن، مەبەست لە شەهیدی جەنگ ئەوەیە دژی کافرەکان شەڕ بکات.

دووەم: شەهیدی تری جگە لە جەنگ، ئەمەیان دەشۆردرێت لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، نموونە: کەسێک با تاعون مردووە یان ئافرەت لە نیفاسدا یان کەسێک نقووم بووە یان سووتاوە یان شتی بەسەردا بەربۆتەوە، چونکە ئەمانە پاداشتی پلەی شەهیدیان پێ دەدرێت لە ئاخیرەتدا نەک ئەحکامی شەهیدی هەبێت بۆ شۆردن و نوێژ.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام