پرسیار: حوکمی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی پێکەنیناوی لە سۆشیال میدیا؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە ڤیدیۆی پێکەنیناوی بڵاوبکرێتەوە بە مەرج:
- نەبێتە گاڵتە کردن بە خەڵک.
- نابێت ئافرەت تێیدا بەدیار بکەوێت.
- شتی بێ شەرعی تێیدا نەبێت، وەک درۆ و مۆسیقا و رقص و قسەی نەشیاو ... هتد
- ئەمە نەبێتە پیشەی بۆ دروست کردن و بەرهەم هێنان و بڵاوکردنەوەی، چونکە زۆر پێکەنین لە شەرعدا زەم کراوە، مرۆڤ لە ڕۆژی قیامەتدا پرسیار گەنجیەتی لێی دەکرێت و پرسیار تەمەن و کاتی لێ دەکرێت لە چی سەرف کردووە.
ئەم ڤیدیۆی پێکەنیناوی دروستە ئەگەر لە سنورێکی معقول بێت، ئەگەر زیاد بوو ئەوە زەمکراو دەبێت، کات و تەمەنی مرۆڤ لەوە گرینگتر و بەنرخترە لەوەی خەریکی ئەم شتانە بێت