پرسیار: چارەسەر بۆ ڕزگار بوون لە خۆش ویستنی دونیا چییە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- هەول بدە دونیا و ئاخیرەت بەراورد بە بە یەکتری ئەوکات بێ نرخی دونیات بۆ بەدیار دەکەوێت و پشتی تێ دەکەیت، لەبەر ئەوەی:
- خۆشی یەکانی دونیا کاتین دونیا بەجێ دەهێلی، بەڵام خۆشی ئاخیرەت هەتا هەتاییە بەجێ ناهێلیت.
- خۆشی یەکانی دونیا چەند خۆش بن ناخۆشی لەگەڵە و شوێنی پشوو نییە و ژیانەکە ژیانێکی تەواو نییە، بەڵام خۆشی ئاخیرەت کە بەهەشتە هیچ ناخۆشی لەگەڵ نییە و ژیانێکی تەواوە.
٢- ئەنجام دانی واجبەکان و زۆر خوێندنەوەی قورئان و زیکر و ئەنجام دانی سوننەتەکان هۆکارە بۆ هەست کردن بە بێ نرخی دونیا و ڕووکردنە ئاخیرەت.
٣- دانیشتن لەگەڵ ئەو کەسانەی ڕوویان لە ئاخیرەت نەک دونیا، بەتایبەتی لەم سەردەمە کە زۆربەی خەڵکی پێشبڕکێیانە لەسەر دونیا نەک ئاخیرەت، بەڵکو فەخر و شانازی بەسەر یەکترەوە دەکەن بۆ دونیا.
٤- ژیانی دونیا بەهەموو خوشی یەکانی یەوە وەک هەناسەیەکی قیامەت وایە ، هەروەکو لە مسندی امام احمد دا هاتوە لە فەرموودەی (المستورد بن شداد) کە پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمویت: (ماالدنیا فی الٲخرة ٳلا كما یدخل ٲحدكم اصبعه فی الیم،فلینظر بم یرجع؟) واتە: نمونەی کەم بایەخی و بچوکی دونیا لە چاو قیامەت دا وەک نمونەی کەسێکە کە پەنجەی دەستی بکاتە ناو ئاوێکەوە پاشان دەری بهێنیت، ئایا چەندی پێ یە لەو ئاوە و چی هێناوە لەگەل خۆیدا؟
دونیا ئەگەر بەقەد بالی مێشێک نرخی هەبوایا خوای گەورە نەیدەهێشت کافر یەک قوم ئاو بخواتەوە، شتێک ئاوا بێ نرخ بێت لای خوای گەورە بەراورد بە ئاخیرەت چۆن دەبێت مرۆڤی ژیر ئاوا نرخی پێ بدات؟! چۆن دەبێت شتی بێ نرخ هەلبژێرێت بەسەر شتی بە نرخ؟!