سەردێری پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەو فەرموودەیەی دەفەرمووێت: (ئوممەتی من دبێت بە حەفتا و سێ کۆمەڵ)؟

بەرواری دانان: 2024-04-20 کۆدی پرسیار: 3442

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەو فەرموودەیەی دەفەرمووێت: (ئوممەتی من دبێت بە حەفتا و سێ کۆمەڵ)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ ئەو فەرموودەی هاتووە ئوممەتی من دەبێت بە حەفتا و سێ کۆمەڵ فەرموودەکە صحیحە، لەوانە:

عن معاوية بن أبي سفيان رضي الله عنه قال: ألا إن رسول الله (ﷺ) فينا فقال: ( ألا إن من قبلكم من أهل الكتاب افترقوا على ثنتين وسبعين ملة، وإن هذه الملة ستفترق على ثلاث وسبعين: ثنتان وسبعون في النار وواحدة في الجنة، وهي الجماعة). رواه أبو داود (4597) والحاكم (443) وصححه، وحسنه ابن حجر في "تخريج الكشاف" (63)، وصححه ابن تيمية في "مجموع الفتاوى" (3/345) ، والشاطبي في "الاعتصام " (1/ 430)، والعراقي في "تخريج الإحياء" (3/199) وقد ورد عن جماعة من الصحابة بطرق كثيرة.

واتە: لە معاویە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (پێتان بڵێم کە ئوممەتەکانی پێش ئێوە لە ئەهلی کتاب بوون بە حەفتا و دوو کۆمەڵ، ئەم ئوممەتەش لە داهاتوو دەبێت بە حەفتا و سێ کۆمەڵ، حەفتا و دووی بۆ ناو ئاگرە و یەکێکیان بۆ بەهەشتە، ئەویش جەماعەتی موسڵمانانە).

٢ـ دروست نییە ئەم حوکمی بەسەر هەمووان بدەیت، بەڵکو هەر کەسێک حوکمێکی هەیە شایستەی خۆیەتی، هەیە زانایە و هەیە نەزانە، هەیە تووشی کوفر بووە و هەیە تووشی کوفر نەبووە، سەبارەت بە کافر هەتا هەتایی دەبێت لەناو ئاگردا، سەبارەت بە تاوانبار و بیدعەچی هەردووکیان لەژێر ویستی خوای گەورە دایە، ئەگەر ویستی لێی خۆش دەبێت و ئەگەر ویستی لێی خۆش دەبێت. (نور على الدرب) لابن باز (3/ 134-135)، (لقاء الباب المفتوح) لابن عثیمین (36/9) بترقيم الشاملة.

٣ـ ئەو کۆمەڵەی ڕزگاربووە لە ئاگری دۆزەخ و دەچێتە بەهەشت  ئەهلی سوننەن، هەر کەسێک پێچەوانەی ئەهلی ئەهلی سوننە بکات لە اصولەکانی دین نەک جوزئیات، ئەوە لە ئەهلی سوننە دەردەچێت و دەچێتە ژێر ئەو کۆمەڵانەی هەڕەشە بۆیان هاتووە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام