پرسیار // ئایا دروستە دوعا لەناو نوێژ بکەیت بە زمانی بێجگە لە عەرەبی ؟
وەلام // جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە دوعا کردن لەناو نوێژدا بە زمانی بێجگە لەعەرەبی ، سێ وتە هەن :
یەکەم : هەندێک زانا دەلێن حەڕامە ، کە ئەمە وتەی مالکی ، ......... ، هتد ، بەلگە :
(۱) چونکە نەفی بە گەورە دانان دەکات ئەو گەورەییە نامێنێت .
دووەم : هەندێک زانا دەلێن باش نییە ، کە ئەمە وتەی حنفی ، .....هتد ، بەلگە :
(۱) هیچ بەلگەی ڕوون نەهاتوون کە حەڕام بێت ، بەلکو عومەر نەهی کردووە ئەم نەهی یە بۆ کەراهەتە .
سێیەم : هەندێک زانا دەلێن دروستە بۆ کەسێک توانای نییە ، بەلام ئەگەر توانای هەبێت و بزانیت بە بێجگه لە عەرەبی دوعا بکات نوێژی بەتالە ، کە ئەمە وتەی حنابلە ، ....... هتد
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دوعا کردن بە زمانی بێجگە لە عەرەبی دروستە جا چ لەدەرەوەی نوێژ بێت یان ناوەوەی نوێژ بێت ، چونکە ئەو پیاوەی زمانی عەرەبی نازانێت ئەگەر تەکلیفی لێ بکرێت بۆ زمانی عەرەبی ئەوە داوا لێ کراوە لە شتێک لەتوانایدا نییە ، .....))
کەواتە زۆربەی زانایان دەلێن دروستە نییە دوعا بکەیت بە زمانی بێجگە لە عەرەبی لە ناو نوێژ ، هەندێک جیاوازی دەخەنە نێوان نوێژی سونەت و واجب .
پوختەی وەلام زانایان دەلێن :
(۱) دوعا کردن لەناو نوێژ بە زمانی بێجگە لە عەرەبی دروستە بۆ کەسێک توانای نەبێت بۆ فێربوونی .
(۲) حنابلە دەلێن ئەگەر توانای هەبێت بۆ زمانی عەرەبی وە بە بێجگە لەعەرەبی بکات نوێژی بەتالە ، بەلام هەندێکی تر دەلێن باش نییە وە نوێژی دروستە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ