پرسیار: دەکرێت بە کورتی ڕوونکردنەوەیەک بدەن لەسەر (الاحتکار)؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- (الاحتکار): واتە: قۆرغ کاری، لەڕووی زمانەوانییەوە واتە: کۆکردنەوە و هەلگرتن، لەڕووی شەرعەوە: هەلگرتنی خواردنە بە مەبەستی گران بوون، یان هەلگرتنی خواردن و کەل و پەلە تا خەڵک پێویستی پێی دەبێت و نرخی بەرز دەبێتەوە یان لە بازاڕ نامێنێت.
٢- قۆرغ کاری حەرامە لە خواردنی مرۆڤ، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، چونکە:
- وَعَنْ مَعْمَرِ بنِ عَبْدِ اللَّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ (ﷺ) قَالَ: (لا يَحْتَكِرُ إِلَّا خَاطِئٌ) رَوَاهُ مُسْلِمٌ.
واتە: لە معمر بن عبد اللە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (کەس قۆرغ کاری ناکات مەگەر کەسێکی تاوانبار بێت).
وەسفی قۆرغ کاری کردووە بە تاوانبار، تاوانیش حەرامە، لەسەر ئەمە قۆرغ کاری حەرامە. (شرح صحيح مسلم) للنووي (11/43)، (بدائع الصنائع) للكاساني (5/129).
- قۆرغ کاری پەیوەستە بە مافی گشتی، بۆیە حەرامە و قەدەگە دەکرێت بۆ ئەوەی نەبێتە بارگرانی بەسەر خەڵکەوە و شت لەسەریان گران بێت و زیان بەر خەڵک بکەوێت. (البناية) للعيني (12/211).
٣- زانایان دەڵێن دروستە قۆرغ کار ناچار بکرێت لەسەر فرۆشتنی خواردن ئەگەر ترسی زیانی بەسەر خەڵکەوە هەبوو، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، بەڵکو هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن، لەوانە ئیمام النووي، چونکە ئەگەر زیانی عام و خاص پێکەوە کۆبوونەوە، ئەوە لادانی زیانی عام پێش دەخرێت. (شرح صحيح مسلم) (11/43)، (حاشية ابن عابدين) (6/399).
٤- قۆرغ کاری حەرامە لە خواردن و جگە لە خواردن و هەر شتێک زیان بە عامەی خەڵک بگەیەنێت، کە ئەمە وتەی مالکی و ئەبو یوسف و ثەوری و وتەیەکە لە وتەکانی حەنابلە و ابن حزم و شەوکانی و صنعانی و ابن باز و ابن عثیمین و زانایانی اللجنة الدائمة و وتەی زانایانی ئابوری یە، چونکە:
- فەرموودەکە گشتی یە گشتییە مقیدی نەکردووە بە هیچ شتێکەوە. (فتح ذي الجلال والإكرام) (3/597).
- قۆرغ کاری زیان بە هەموو خەڵک دەگەیەنێت، جا قۆرغ کاری لە خواردن بێت یان هەر شتێکی تر. (حاشية الشلبي على تبيين الحقائق) (6/27).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون قۆرغ کاری تایبەتە بە خواردن، جا خواردن قوتی مرۆڤ بێت یان ئاژەڵ، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و شافعی یەکانە، هەندێک شافعی مەزهەب گۆشت و میوەش دەخەنە ژێر قۆرغ کاری، بەڵگە:
- فەرموودەی ئەبو ئومامە دەفەرمووێت: (نهی رسول اللە أن یحتکر الطعام)، لەم فەرموودەیە نەهی تایبەت کردووە بە خواردن، خواردنیش قوتی مرۆڤ و ئاژەڵ دەگرێتەوە.
- جگە لە قوت زۆربەی جار زیانی بۆ خەڵک نییە، لەبەر ئەوەی خەڵک زۆر پێویستی پێی نییە وەک خواردن، بۆیە قۆرغ کارییان دروستە.
سێیەم: قۆرغ کاری تایبەتە بە خواردنی مرۆڤ، کە ئەمە وتەی ڕاستی حەنابلە و سعید بن المسیبە، بەڵگە:
- فەرموودەی ئەبو ئومامە نەهی کردووە لە خواردن، خواردنیش مەبەست پێی خواردنی نەوەی ئادەمە.
- خواردنی جگە لە مرۆڤ زۆر پێویست نییە.
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە کە قۆرغ کاری لە هەموو شتێکدا هەیە، لەبەر ئەوەی فەرموودەکە گشتییە، وەڵام بۆ وتەکانی تر:
- سەبارەت بە باسکردنی خواردن باسی تاکێکی عامی کردووە، نەک مانای ئەوە بێت قورغ کاری مقید کردبێت بە خواردن.
- سەبارەت بەوەی جگە لەخواردن زیانی ئەوتۆی نییە، دەڵێین حیکمەت لە نەهی کردن لە قۆرغ کاری لادانی زیانە بەسەر هەموو خەڵکەوە لەوەی پێویستیان پێیەتی.
٥- حیکمەت لە حەرام کردنی قۆرغ کاری لادانی زیانە بەسەر عامەی خەڵکەوە. (شرح صحيح مسلم) (11/43).
زانایان دەڵێن دروستە نرخ لەسەر قۆرغ کار دابنرێت، کە ئەمە وتەی مالکی و ابن تیمیةیەم بۆ ئەوەی زیان بەسەر عامەی خەڵکەوە لاچێت. (مجموع الفتاوى) (28/75، 76)، (مواهب الجليل) للحطاب (6/12)، (العناية) للبابرتي (10/59).