سەردێری پرسیار: حوکمی نوێژی تەسبیح؟ دەکرێت ڕوونکردنەوەیەک بدەن سەبارەت بە وتەی ئیمام ئەحمەد ، وتەی کۆن و نوێی؟

بەرواری دانان :2024-04-05 کۆدی پرسیار:3430

پرسیار:

پرسیار: حوکمی نوێژی تەسبیح؟ دەکرێت ڕوونکردنەوەیەک بدەن سەبارەت بە وتەی ئیمام ئەحمەد ، وتەی کۆن و نوێی؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی ھەیە سەبارەت بە نوێژی تەسبیح ئایا دروستە بکرێت یان نە، ھۆکاری جیاوازییەکەش بۆ فەرموودە دەگەڕێتەوە ئایا (صحیح)ە یان (ضعیف)ە، وتەی ڕاست ئەوەیە فەرموودەکە لاوازە و نوێژی تەسبیح دروست نییە ئەنجام بدرێت، کە ئەمە وتەی حەنابلە و حەنەفی و ابن العربی و ابن تیمیە و ابن حجر و شەوکانی و ابن باز و ابن عثمینە، بەڵگە:

١ـ هیچ فەرموودەی صحیح نەهاتوون بۆ ئەنجام دانی ئەم نوێژە، ئەسڵیش لە عیبادەت ئەوەیە بوەستیت مەگەر بەڵگەی صحیح هاتبێت. (المجموع) للنووي (4/54)، (منهاج السنة النبوية) لابن تيمية (7/315)، (مجموع فتاوى ورسائل العثيمين) (14/323، 324).

٢ـ شێوە و چۆنیەتی ئەم نوێژە پێچەوانەی نظامی نوێژە، بە نوێژ ناچێت، پێچەوانەی ئەو نوێژانەیە کە پێغەمبەری خوا ئەنجامی داوە. (الفتاوى الفقهية الكبرى) لابن حجر الهيتمي (1/183). (المجموع) للنووي (4/54)، (مجموع الفتاوى) لابن تيمية (11/579)، (مجموع فتاوى ورسائل العثيمين) (14/323، 324).

٣ـ ئەکەر ووردبیتەوە لە پاداشتەکەی بۆت بەدیار دەکەوێت کە شازە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە لە هەفتەی جارێک یان یەک مانگ جارێک یان یەک ساڵ جارێک یان لە تەمەندا جارێک. (مجموع فتاوى ورسائل العثيمين) (14/323، 324).

٤ـ ئەگەر ئەم نوێژە دروست بوایا نەقل دەکرا لە پێشەوایان و بەناوبانگ دەبوو، لەبەر گەورەیی سوودی.(مجموع فتاوى ورسائل العثيمين) (14/327).

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە نوێژی تەسبیح ئیمام احمد دەفەرمووێت: پێم خۆش نییە و باش نییە، پێی وترا بۆچی؟ وتی: ھیچ فەرموودەی ڕاست نەھاتووە سەبارەت نوێژی تەسبیح). (المغني) (١/٤٣٨).

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە سونەتی نوێژی تەسبیح جێگای تێڕوانینە، چونکە فەرموودەکە لاوازە و گۆڕینی شێوەی نوێژە ھیچ نوێژێک بەم شێوەیە نییە، دەبێت ئەمە نەکرێت بێ فەرموودە، فەرموودەکە جێگیر نەبووە). (المجموع) (٣/٥٤٨). 

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت فەرموودەی نوێژی تەسبیح ھیچ لە چوار مەزھەبەکان نەیان وتووە سونەتە، ئیمام احمد لاوازی کردووە و ئەم نوێژە سونەت نییە ....، ھەر کەسێک ورد بێتەوە لە بنچینەی زانست دەزانێت کە ئەمە فەرموودەیە دانراوە، ھاوشێوەی تری وەک ئەمانە ھەموویان فەرموودەی دانراون و ھەلبەستراون بە یەک دەنگی ئەوانەی کە شارەزان). (مجموع الفتاوى) (11/579)

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هیچ ئیمامێک لای سوننەت نەبووە، ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ئیمام احمد دەقی ھەیە و ئیمامەکانی تر و ھاوەلانی پێیان باش نەبووە و بە سونەتیان دانەناوە، دەفەرمووێت: ئەبو حەنیفە و مالک و شافعی گوێیان لە فەرموودەکە نەبووە. (مجموع فتاوى ابن عثيمين) (14/327).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام