سەردێری پرسیار: کاتی زیکری نووستن کەی دەست پێ دەکات ؟

بەرواری دانان: 2018-10-07 کۆدی پرسیار: 343

پرسیار:

پرسیار // ئایا کاتی زیکری نووستن کەی دەست پێ دەکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // کاتی زیکری نووستن دەست پێ دەکات لە کاتی خۆ ڕاکشان " درێژ کردن " بۆ نووستن ، چەند فەرموودە هاتوون ڕوون و ئاشکران کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کاتێک دەچووە ناو جێگا بۆ نووستن زیکری دەکرد ، فەرموودە هاتوون هەندێک زیکری معلق کردووە بە شەو ، ئەو زیکرانەی معلق کراینە بەشەو دەلێن دروستە دوای نوێژی عیشا بکەیت بەلکو هەندێک دەلێن دروستە دوای مغریبیش بکەیت ، چونکە شەو دوای خۆرئاوا بوون دەست پێ دەکات ، بەلام هەندێک دەلێن ئەو فەرموودانەی هاتوون کە زیکری معلق کردووە بەشەو باشتر وایە وەک زیکری تری شەو لە کاتی ڕاکشان بۆ نووستن بکەیت .

بەلام زیکری نووستن تایبەتە بە نووستنی شەو یان دەتوانی لە کاتی نووستنی ڕۆژیش دا بکەیت ، جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان :

یەکەم : هەندێک زانا دەلێن دەتوانیت لەڕۆژیش دا بکەیت ، کە ئەمە وتەی ابن عثیمینه ، بەلگە :

(۱) هیچ بەلگەی ڕوون و ئاشکرا نەهاتوون کە زیکری نووستن تایبەتە بە نووستنی شەو .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی بۆ من دیار بێت ئەوەیە کە ئەو فەرموودانەی باسی زیکری نووستن دەکەن باسی نووستنی شەوە ، بەلام هیچی تێدا نییە ئەگەر بکەیت لە کاتی نووستنی ڕۆژیش دا ، چونکە زیکرن ، هیچ بەلگە ڕوون و ئاشکرا نەهاتوون کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ئەم زیکرانەی نەوتووە ئیلا لەشەودا نەبێت )) لقاء باب المفتوح .

دووەم : هەندێک زانا دەلێن زیکری نووستن تایبەتە بە نووستنی شەو ، ناتوانیت لە کاتی نووستی ڕۆژدا بکەیت ، کە ئەمە وتەی صالح الفوزان ، بەلگە :

(۱) ئەو فەرموودانەی هاتوون باسی زیکری نووستنە لە شەودا ، هیچ بەلگە نەهاتوون کە لە ڕۆژدا پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ئەم زیکرانەی کردبێت .

سێیەم : هەندێک زانا دەلێن هەندێک زیکر تایبەتن بە نووستنی شەو ، وە هەندێک زیکر تایبەت نین بە شەو ، کە ئەمە وتەی ابن بازە ، بەلگە :

(۱) هەندێک فەرموودە هاتوون دەلێن کاتێک دەچووە ناو جێگا یان ویستبا بخەوێت ، ئەمانە بەلگەن کە دەتوانی لە کاتی خەوتنی ڕۆژیشدا بکەیت ، چونکە نووستن هەر نووستنە چ هی ڕۆژ بێت یان شەو ، وە هەندێک فەرموودە هاتوون زیکری معلق کردووە بەشەو ئەمانە لەشەودا دەکرێن .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی دیار بێت زیکری نووستن یەکجار ( واتە جاری یەکەم ) بکەیت بەسە ، ئەگەر لەخەو هەستای بۆ میز کرد یان ئاو خواردنەوە جارێکی بلێیتەوە هیچی تێدا نییە ( واتە دروستە ) ، بەلام ئەو فەرموودانەی هاتوون باسی زیکر و دوعای نووستن دەکەن باسی یەکەم نووستنە ، هەروەها ئەو فەرموودانەی زیکر تایبەت کردووە بە نووستنی شەو ئەوە لەشەودا دەکرێن ، وە ئەوانەی هاتوون تایبەتی نەکراون بە نووستنی شەو ئەوانە گشتین دەتوانیت لەکاتی هەر نووستنێکدا بکەیت ،....)) فتوی نور علی الدرب

نموونە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( من قرٲ الایتین من اخر سورة البقرة فی لیلة كفتاه )) رواە البخاری ، مسلم ، واتە : هەر کەسێک دوو ئایەتی کۆتای سورەت بقرە بخوێنێت بەسە بۆی .

(( کفتاە )) چەند وتە هەیە بۆ ئەم زیکرە :

(ٲ) هەندێک زانا دەلێن بەسە بۆی واتە ئەگەر تەنها ئەم زیکرە بکات هی شەو بەسە بۆی لەبەر گەورەی پاداشتی ئەم زیکرە .

(ب) هەندێک زانا دەلێن بەسە بۆی واتە ئەگەر شەو نوێژیش نەکات بەسە بۆی لەبەر گەورەی پاداشتی ئەم زیکرە .

(ج ) هەندێک زانا دەلێن بەسە بۆی واتە بەسە بۆی لە شەڕ و ئافاتی ئەم شەوە کە پارێزراو دەبێت .

لەم فەرموودەیە دەلێت : (( فی لیلة )) ئەمە ڕوونە کە تایبەتە بە شەو .

خوێندنەوەی سورەت الاخلاص ، الفلق ، الناس ، عائشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرموویت : (( وکان یفعل ذالك كل لیلة )) واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ئەمەی دەکرد هەموو شەوێک ، ئەم فەرموودەیە ڕوون و ئاشکرایە کە ئەم زیکرە تایبەتە بەشەو .

فەرموودەی ابو هریرە دەفەرمووێت : کان ٳذا ٲوی ٳلی فراشه قال : (( اللهم رب السموات ، ورب الارض ، ورب العرش العظیم ......)) مسلم ، واتە : کاتێک دەچووە ناو جێگا دەیفەرموو : (( ...)) ، لەم فەرموودەیە تایبەتی نەکردووە بە شەو .

فەرموودەی حذیفة دەفەرمووێت : کان رسول اللە صلی الله علیه وسلم ٳذا ٲراد ٲن ینام قال : (( باسمك اللهم ٲموت و ٲحیا )) رواە البخاری ، مسلم ، واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ئەگەر ویستی لێ بوایا بخەوێت دەیووت : (( .....)) .

وتەی ڕاست وتەی سێیەمە ، واللە اعلم .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام