پرسیار: حوکمی بەرکارهێنانی وشەی (یا علي)؟ وشەی (یا) لە زمانی عەرەبی بۆ هەر کەسێک بەکاربێنی نابێتە شیرک، ئایا ئەمە ڕاستە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سەبارەت بەمە دەڵێن بانگ کردنی (یا علي) یان (یا فلان) دوو حاڵەتە:
یەکەم: بانگی کەسێک دەکات وەک ئامادەبوونی شێوەی مخاطب بێ ئەوەی داوای لێ بکات، وەک ئەوەی بڵێت: (یا علي) دواتر بێ دەنگ بێت، ئەمەیان شیرک نییە، چونکە دوعای لەخۆ نەگرتووە. (اقتضاء الصراط المستقيم لمخالفة أصحاب الجحيم) (2/319).
دووەم: بانکی کەسێک دەکات داوای لێ دەکات بە ئاشکرایی، وەک ئەوەی بڵێت: (یا علي فلانە شتم بۆ بکە یان بەهانمە وەرە)، ئەمەیان داوای یارمەتی تێدایە، داواکردن لە کەسی ئامادەنەبوو و مردوو شیرکە، چونکە داواکردنە لە جگە لەخوا، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە. (مجموع الفتاوى) لابن تیمیە (1/124).
نابێت بە زمان بانگی کەسێک بکەیت مردووە یان ئامادە نییە و نییەتی داواکردنت هەبێت لێی، ئەمەیان شیرکە ئەگەر داواکەش بە زمان نەڵێی.