سەردێری پرسیار:دروستە لەسەرەتای مانگی ڕەمەزان بۆ تەراویحەکان دوعای قنوت بکرێت؟

بەرواری دانان :2024-03-18 کۆدی پرسیار:3410

پرسیار:

پرسیار: دروستە لەسەرەتای مانگی ڕەمەزان بۆ تەراویحەکان دوعای قنوت بکرێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە دوعای قنوت دەڵێن:

١ـ خوێندنی دوعای قنوت سوننەتە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، چونکە پێغەمبەری خوا (ﷺ) حەسەنی کوڕی عەلی فێرکردووە لە نوێژی ویتردا بخوێنێت.

٢ـ نەقڵ کراوە لە هاوەڵان هەندێک جار دوعای قنوتیان خوێندووە لە مانگی ڕەمەزان نەک هەموو مانگەکە، هەروەها نەقل کراوە عومەر فەرمانی بە ئوبەی کوڕی کەعب کردووە شەوی شازدە تا کۆتایی ڕەمەزان قنوت بخوێنێت.

٣ـ قنوت لە جنسی دوعایە لەناو نوێژدا، کەسێک ویستی با بخوێنێت و ئەگەر ویستی با تەرک بکات، ئەگەر لە ڕەمەزان هەموو مانگەکە قنوت بخوێنێت باشە، ئەگەر نیوەش بخوێنێت باشە، ئەگەر نەشخوێنێت دروستە. (لفتاوى الكبرى) لابن تیمیە (٢/ ١١٩).

٤ـ ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دەبێت هەندێک جار دوعا تەرک بکرێت، بۆ ئەوەی خەڵکی عەوام وا گومان نەبات دوعای قنوت واجبە). (فتاوى علماء البلد الحرام) لاپەڕە (١٥١).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام