پرسیار // ئایا دروستە دوعا لە دوای نوێژی واجب بکەیت و دەستەکانت بەرێز بکەیتەوە ؟
وەلام // سەبارەت بە دوعا کردن دوای نوێژی واجب دوو وتە هەیە :
یەکەم : هەندێک زانا دەلێن دوعا کردن دوای نوێژی واجب نییە ، بەلگە :
(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فٳذا قضیتم الصلاة فٱذكروا الله قیاما و قعودا و علی جنوبكم )) [ النساء : ١٠٣ ] ، واتە : ئەگەر نوێژتان کرد زیکری خوای گەورە بکەن بە ڕاوەستان و دانیشتن و ڕاکشان .
لەم ئایەتە باسی زیکر کراوە نەک دوعا ، کەواتە دوای نوێژ زیکر دەکرێت نەک دوعا .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەت نییە دوعا بکەیت دوای سەلام دانەوە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فٳذا قضیتم الصلاة فاذكروا الله )) ولم یقل فادعوا اللە ، واتە : نەی وتووە دوعا بکەن دوای نوێژ .
لەوانەیە یەکێک بلێت ئەی ڕێگەنەدراوە دوای سەلام سێ جار استغفار بکەیت ؟
ئێمە دەلێن : بەلێ ڕاستە بەلام ئەم استغفارە بۆ لادانی کەم و کوڕتی یان زیادەڕەوییە کە لەناو نوێژ ڕوویدابێت ، لە ڕاستی دا تابعە بۆ نوێژ ، هەر لەبەر ئەوە باشتر وایە دەست پێشخەری بکەیت لە استغفار پێش ئەوەی زیکر بکەیت بۆ لادانی کەم و کوڕتی کە لەناو نوێژدا هەبووە )) تفسیر سورة النساء لابن عثیمین ج۲ لاپەڕە ۱٥٦
(۲) دوعا پێش سەلام دانەوە دەکرێت کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ، وە چەندین فەرموودە هاتوون کە سونەتە دوعا پێش سەلام دانەوە بکەیت ، ڕاستە چەندین فەرموودە هاتوون دەلێن دوعای کردووە ( دبر کل صلاة ) یان ( دبر صلاة ) واتە دوای هەموو نوێژێک ، بەلام مەبەست پێی دوای نوێژ پێش سەلام دانەوەیە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی ڕاست بێت و هەلبژێردراو بێت لای ئێمە ئەوەیە ئەگەر فەرموودە هاتبێت باسی زیکری کردبێت وشەی ( دبر ) تێدا بێت مەبەست پێی دوای نوێژە ، بەلام ئەگەر دوعا بێت مەبەست پێی پێش سەلام دانەوەیە ، چونکە دوای نوێژ زیکر هەیە خوای گەورە دەفەر مووێت : (( فاذا قضیتم الصلاة فاذكروا الله ...)) کەواتە هەر زیکریک معلق کرابێت بە ( دبر ) مەبەست پێی دوای نوێژە ، بەلام دوعا مەبەست پێی پێش تەواو بوونە لە نوێژە واتە پێش سەلام دانەوە ، لەبەر فەرموودەی ابن مسعود : (( ثم لیختیر من الدعاء ٲعجبه ٳلیه )) واتە : )) شرح بلوغ المرام ج ۳ لاپەڕە ٥۰۹ ـــ٥۱۰
(۳) .....(...)......
کەواتە دوای نوێژ کردن زیکر باشترە و لە پێش ترە ، کە ئەمە وتەی ابن تیمییە لە مجموعە فتاوی ج۲۲ لاپەڕە ٥۱٨ ــ ٥۱۹، ابن قیم لە زاد المعاد ج۱ لاپەڕە ۲٥۷ ــ ۳۰٥ ، ابن بازە .
دووەم : هەندێک زانا دەلێن دروستە دوعا بکەیت دوای نوێژی واجب ، بەلگە :
(۱) لە بەڕاء دەگێرنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : (( ئێمە نوێژمان لە دوای پێغەمبەر کرد سەلامی خوای لێ بێت ، پێمان خۆش بوو ئێمە لەلای ڕاستی بین کاتێک ڕووی لە ئێمە دەکرد ، وتی گوێم لێ بوو دەیوت : (( رب قني عذابك یوم تبعث عبادك او تجمع عبادك )) رواە مسلم (۷۰۹) . ئەمە ڕوون و ئاشکرایە کە دروستە دوعا بکەیت دوای نوێژ .
بەلام ئەم روایەتە (( یقبل علینا بوجهە )) شیخ الالبانی دەلێت شاذة ، چونکە ئەم فەرموودەیە بە چەند ڕێگا هاتووە مەبەست پێی کاتی نووستنە ، واتە کاتی نوستن ئەم دوعایە دەکەیت .
(۲) عن علی قال : کان النبی صلی الله علیه وسلم ٳذا سلم من الصلاة قال : (( اللهم اغفر لی ما قدمت وما اخرت .....)) رواە ابو داود (۱٥۰۹) ، واتە لە عەلی دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : (( پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کاتێک سەلامی دەداوە لە نوێژ دەیوت : " اللهم اغفر لی ..... " )) .
(۳) ......(....).....
وتەی ڕاست باشتر وایە دوای نوێژی واجب زیکر بکەیت ، دواتر دەتوانێت دوای زیکر دوعا بکەیت ، کەواتە دوعا کردن دوای نوێژی واجب دوو حالەتە :
یەکەم : دوعا دەکەیت یەکسەر دوای نوێژی واجب پێش هەموو زیکرەکان ، ئەمەیان نەکرێت باشترە ، وە باشتر وایە زیکر بکەیت دوای نوێژ .
دووەم : دوعا دەکەیت دوای تەواو کردنی زیکرەکان ، زانایان دەلێن ئەمەیان دروستە .
زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن : (( دوعا کردن دوای نوێژی واجب سونەت نییە ئەگەر دەست بلند کردنی لە گەل دابێت ، جا ئەگەر ئیمام بیکات بە تەنها یان مٲموم بە تەنها یان هەردووکیان پێکەوە ، بەلکو ئەمە شتێکی داهێنراوە لە دین دا ، نقل نەکراوە لە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت وە لە هاوەلانیش نقل نەکراوە ئەمەیان کردبێت ، بەلام دوعا کردن بێ دەست بەرز کردنەوە دروستە لەبەر ئەوەی هەندێک فەرموودە هاتوون )) فتاوی اللجنة الدائمة ج٦ لاپەڕە ۱۰۳
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ