پرسیار: حوکمی (عربون) وەرگرتن لە فرۆشتندا؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- عربون ئەوە کەسێک شتێک دەکڕێت ھەندێک ماڵ دەدات، دەڵێت ئەگەر کڕین و فرۆشتن تەواو بوو ئەوە لەو پارەیە دادەبەزێت، ئەگەر کڕین و فرۆشتنەکە تەواو نەبوو بۆ فرۆشیارە ئەو بڕە پارەیەیە.
نموونە: کەسێک چووە لای زەید گوتی: خانووی خۆت بەمن بفرۆشە، ھەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ٥٠٠٠٠$، زەید گوتی عربونم پێ بدە، کەسەکەش ١٠٠٠٠$ پێدا، ئەگەر کڕین و فرۆشتن تەواو بوو ئەوە ٤٠٠٠٠$ تر دەدات بە زەید، ئەگەر نا ١٠٠٠٠$ بۆ زەیدە.
٢- جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە (عربون)، دوو وتە هەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون عربون دروست نییە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەدە، بەڵگە:
- عن عمرو بن شعیب عن أبيه، عن جده، قال: نهى رسول الله (ﷺ) عن بيع العربان، رواه مالك، بلغني عن عمرو بن شعيب، به.
- خواردنی ماڵی خەڵکی تێدایە بێ بەرامبەر و داخلی غرر دەبێت.
دووەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون عربون دروستە، کە ئەمە وتەی بەناوبانگی ئەحمەد و ابن سیرین و مجاهد و ابن باز و ابن عثيمين و زانایان اللجنە الدائمەیە، بەڵگە:
- ما أخرجە ابن أبي شيبة عن زيد بن أسلم أن النبي (ﷺ) أحل العربات في البيع.
- ما رواه سفيان بن عيينة، عن عمرو بن دينار، عن عبدالرحمان بن فروخ، عن نافع بن الحارث - عامل عمر على مكة - أنه اشترى من صفوان بن أمية دارا لعمر بن الخطاب رضي الله عنه بأربعة الآف درهم، واشترط عليه نافع إن رضي عمر فالبيع له، وإن لم يرض فلصفوان أربعمائة درهم. علقه البخاري (٧٥/٥) الفتح، ووصله ابن أبي شيبة (٣٠٦/٧)، وعبدالله بن أحمد في "مسائله" (١٠٤٤)، والبيهقي (٣٤/٦)، من طريق ابن عيينة.
- ئەو فەرموودەی ھاتووە نەھی لە عربونی کردووە لاوازە.
ئەو وتەی دەڵێت عربون دروستە وتەیەکی بەھێزە، بەڵام ئەگەر کڕیار وازی لێ بھێنێت و وەری نەگرێت باشترە بۆی، چونکە پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: (من أقال مسلما أقالە اللە عثرتە یوم القیامة)، هەروەها لە جیاوازی نێوان زانایان ڕزگارت دەبێت.