سەردێری پرسیار: حوکمی وەرگرتنی کرێ لەسەر جووت بوونی نێرینەی ئاژەڵ لەگەڵ مێینە بۆ ئەوەی سکپڕ بێت؟

بەرواری دانان: 2024-03-10 کۆدی پرسیار: 3390

پرسیار:

پرسیار: حوکمی وەرگرتنی کرێ لەسەر جووت بوونی نێرینەی ئاژەڵ لەگەڵ مێینە بۆ ئەوەی سکپڕ بێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوەچوون پاداشت وەرگرتن لەسەر جووت بوونی نێرینە لەگەڵ مێینەی ئاژەڵ حەرامە، واجبە لەسەری بەلاش نێرینەی پێ بدات بۆ جووت بوون لەگەڵی، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلەیە، دەبێت خەڵک هاوکاری یەکتر بکەن و ئاژەڵی نێرینەی پێ بدات بۆ چوونە لای مێینە بێ بەرامبەر، بەڵگە:

- عَنْ جَابِرِ بنِ عَبْدِ اللَّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: نَهَانَا رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) عَنْ بَيْعِ فَضْلِ الْمَاءِ، رَوَاهُ مُسْلِمٌ، وَزَادَ فِي رِوَايَةٍ: وَعَنْ بَيْعِ ضِرَابِ الْجَمَلِ.

واتە: لە جابر دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەهی کردووە لە فرۆشتنی ئاوی زیاد، ڕوایەت هاتووە ئەمەی زیاد کردووە: فرۆشتنی ئاوی نێرینە وشتر. 

- عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: نَهَى رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) عَنْ عَسْبِ الْفَحْلِ، رَوَاهُ الْبُخَارِيُّ.

واتە: لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەهی کردووە لە وەرگرتنی پاداشت یان کرێ لەسەر جووت بوونی نێرینە لەگەڵ مێینەی ئاژەڵ.

(عسب الفحل): ئەو ئاوەیە کە نێرینە فڕێدەداتە ناو ڕەحمی مێینە، هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون بەکرێ دانە لەسەر جووت بوون، نموونە: ئەوەندە پارەت پێ دەدەم با لەگەڵی جووت بێت، کە ئەمە وتەی ئەبو عوبێدە و وتەی نزیکە، لەبەر ئەوەی ئاوی نێرینە خستنە ناو ڕەحمی مێینە نەهی لێکراو نییە بۆ ئاژەڵ، بەڵکو سوودیشی تێدایە، ئەوەی نەهی لێ کرابێت ئەوەیە پارە وەربگرێت. (غریب الحدیث) (١/٩٧).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام