سەردێری پرسیار:پێغەمبەرمان ﷺ نەھی لێ کردووين بەپێوە پێلاو لەپێ بکەین سوننەت وایە بەدانیشتنەوە پێلاو لەپێ بکەی، ئەی بۆ نەعل لەپێ کردنیش بەپێوە نەھی کراوە؟

بەرواری دانان :2024-02-23 کۆدی پرسیار:3362

پرسیار:

پرسیار: پێغەمبەرمان ﷺ نەھی لێ کردووين بەپێوە پێلاو لەپێ بکەین سوننەت وایە بەدانیشتنەوە پێلاو لەپێ بکەی، ئەی بۆ نەعل لەپێ کردنیش بەپێوە نەھی کراوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ نەهی کراوە لە نەعل لەپێکردن بە پێوە، ئەم نەهی یەش بۆ کەراهەتە: عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: (نَهَى رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) أَنْ يَنْتَعِلَ الرَّجُلُ وَهُوَ قَائِمٌ). رواه الترمذي (١٦٩٧) ورواه أبو داود من حديث جابر رضي الله (٣٦٠٦) وصححه الشيخ الألباني رحمه الله في "السلسلة الصحيحة" (٧١٩).

واتە: لە أبي هريرة دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: (پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەهی کردووە لە پیاو پێلاو لەپێ بکات بە پێوە).

٢ـ عیلەتی نەهی کردن لە پێلاو لەپێکردن لەبەر ئەوەیە چونکە بە دانیشتنەوە ئاسانترە، دوورترە لەوەی بکەویتە سەر زەوی. 

٣ـ فەرموودەکه باسی پێلاوێکە یان نەعلێکە لەپێکردنی زەحمەتە، سەبارەت بە نەعلێک پشتی کراوەیە و داناخرێت دروستە بە پێوە لەپێ بکەیت، چونکە لەپێکردنی ئاسانە و پێویستی بە دانیشتن نییە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام