پرسیار: ئەمەیان دوعایە یان زیکرە: (لا اله الا انت سبحانك اني كنت من الظالمين)؟ دەکرێت ڕوونکردنەوەیەک بدەن؟
وەڵام: زانایان دەلێن دوعا دوو جۆری هەیە:
یەکەم: (دعاء العبادة): واتە: دوعای عیبادەت، وەک نوێژ و ڕۆژوو یان و بەخشین و زیکر و هەر عیبادەتێکی تر، لەبەر ئەوە پێی دەڵێن دوعا چونکە خاوەنەکەی بە ئەنجام دانی داوای پاداشت لەخوا دەکات کە چوونە بەهەشتە و ڕزگاربوونە لە ئاگر.
دووەم: (دعاء المسٲلة): داوا کردن لەخوا و پاڕانەوە.
بۆیە هەندێک فەرموودە هاتوون زیکری بە دوعا وەسف کردووە، لەبەر ئەوەی خاوەنەکەی بە خوێندنی ئەو زیکرە داوای پاداشت لەخوا دەکات، سەبارەت بە دوعای یونس (علیە السلام) دەڵێین:
١ـ ئەگەر زیکر بێت ماناکەی ڕوون و ئاشکرایە کە دوعای عیبادەتە، چونکە بە خوێندنی داوای پاداشت دەکەیت.
٢ـ لەوانەیە (دعاء المسٲلة) بێت، چونکە داننان و پەشیمان بوونەوەی تێدایە، داننان و پەشیمان بوونەوە بە تاوانیش تەوبەیە، تەوبەش (دعاء المسٲلة)یە، هەروەک فەرموودە هاتووە: (النَّدَمُ تَوْبَةٌ). وصححه الألباني في (صحيح ابن ماجة).
عَنْ سَعْد بن أبي وقاص قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (دَعْوَةُ ذِي النُّونِ إِذْ دَعَا وَهُوَ فِي بَطْنِ الحُوتِ: لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ، فَإِنَّهُ لَمْ يَدْعُ بِهَا رَجُلٌ مُسْلِمٌ فِي شَيْءٍ قَطُّ إِلَّا اسْتَجَابَ اللَّهُ لَهُ). رواه الترمذي (٣٥٠٥)، والإمام أحمد في "المسند" (٣/٦٥)، وحسنه محققو المسند، وصححه الشيخ الألباني في "صحيح الترغيب والترهيب" (٢/ ٢٨٢).