سەردێری پرسیار: دایکم نەزری کردووە حەجێک ئەنجام بدات کەچی حەجی واجبی ئیسلامی ئەنجام نەداوە، ئایا کامەی بۆی ئەنجام بدەین؟

بەرواری دانان: 2024-01-15 کۆدی پرسیار: 3274

پرسیار:

پرسیار: دایکم نەزری کردووە حەجێک ئەنجام بدات کەچی حەجی واجبی ئیسلامی ئەنجام نەداوە، ئایا کامەی بۆی ئەنجام بدەین؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن تەنها یەک حەج لەسەر مرۆڤ واجبە ئەویش حەجی ئیسلامە مەگەر کەسێک نەزر بکات، ئەوکات واجبە لەسەری وەفا بە نەزر بکات، زانایان دەڵێن هەر کەسێک حەجی ئیسلامی نەکردبێت و نەزریشی کردبێت بۆ حەج و مرد نەیتوانی ئەنجام بدات، ئەوە دەبێت حەجی ئیسلامی بۆی ئەنجام بدرێت پاشان حەجی نەزر.

روى ابن ابي شيبة في (المصنف) (7 / 423) قَالَ: حَدَّثنا أَبُو الْأَحْوَصِ عَنْ زَيْدِ بْنِ جُبَيْرٍ قَالَ: (كُنْتُ عِنْدَ ابْنِ عُمَرَ قَاعِدًا فَأَتَتْهُ امْرَأَةٌ فَقَالَتْ: إِنِّي نَذَرْتُ أَنْ أَحُجَّ وَلَمْ أَحُجَّ قَبْلَ هَذِهِ الْحَجَّةِ قَطُّ؟ قَالَ: هَذِهِ حَجَّةُ الْإِسْلَامِ فَالْتَمِسِي مَا تُوفِينَ بِهِ عَنْ نَذْرِكَ). وصححه محققو المصنف.

مەزهەبی شافعی و حەنابلە ئەوەیە ئەگەر حەجی ئیسلام و قەزاکردنەوە و حەجی نەزر پێکەوە کۆبووەوە، ئەوە حەجی ئیسلام پێش قەزاکردنەوە دەخرێت، پاشان قەزاکردنەوە پاشان نەزر، ئەگەر تەرتیبەکە تێک بدات و ئەوەی تاخیرە پێش بخات ئەوە نییەتی پوچ دەبێتەوە لەوەی دیاریکردووە و بەو تەرتیبە بۆی حساب دەکرێت. (هداية السالك) (1/385).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام