پرسیار: دروستە کاتی عومرە هينانەوەی ئافرەت گوريەی لە پێدا نەبێت (واتە: پێخواس بێت)؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- پیاو ئەگەر لە ئیحرامدا بوو نابێت خوف یان گۆریە لەپێ بکات مەگەر نەعلی نەبێت لەم حالەتە دروستە خوف لەپێ بکات یان گۆریە.
٢- ئافرەت دروستە بۆی گۆریە لەپێ بکات ئەگەر لە ئیحرام دابێت لە حەج و عومرەدا.
٣- جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە قاچ ئایا عەورەتە یان عورەت نییە لەناو نوێژ و دەرەوەی نوێژدا، وتەی ڕاست قاچی ئافرەت عەورەت نییە دروستە بەدیار بخات لەناو نوێژدا، کە ئەمە وتەی حەنەفی و ابن تیمیە.
سەبارەت بە دیارخستنی (ساق) واتە: سەرووی گۆزینک، ئەمەیان دروست نییە بەدیاربخات، ئافرەت چەند جل و بەرگی درێژ بێت باشترە، بۆ ئەوەی ساقی بەدیار نەکەوێت.