پرسیار: کەسێک لە ئیعتکاف دایە، ئایا بە دەرچوون لە شوێنی ئیعتکاف ئیعتکافەکە پوچ دەبێتەوە؟
وەڵام: زانایان دەرچوونیان لە شوێنی ئیعتکاف دابەش کردووە بۆ سێ بەش:
یەکەم: دەرچوونێک نەفی ئیعتکاف دەکات، وەک دەرچوون بۆ کڕین و فرۆشتن یان جووت بوون، ئەمەیان دروست نییە و ئیعتکاف پوچ دەکاتەوە جا سرەتای ئیعتکاف مەرج دابنێت یان نە.
دووەم: دەرچوونێک پێویستە دەبێت دەربچێت، ئەمەیان دروستە، دروستە مرۆڤ دەربچێت بۆ حاجەتێک ئەگەر لە ئیعتکافدا بێت، ڕوایەتی مسلم هاتووە: (إلا لحاجة الإنسان)، زوهری تەفسیری کردووە بە میز و پیسایی کردن، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە. (الإجماع) لابن المنذر لاپەڕە (٥٤)، (الإفصاح) (١/٢٥٩).
حاجەت خواردن و خواردنەوە و جل و بەرگ گۆڕین و هەر شتێکی تری پێویست دەگرێتەوە و دروستە دەربچیت، هەروەها پێغەمبەری خوا (ﷺ) لە ئیعتکاف دابووە صفیە بەڕێ کردووە کاتی گەڕانەوە و لە شوێنی ئیعتکافی دەرچووە.
سێیەم: دەرچوونێک پێویست نییە دەربچێت، وەک دەرچوون بۆ نوێژی جەنازە یان سەردانی نەخۆش یان سەردانی نزیکەکان کردن، ئەمەیان ئەگەر مەرجی دانا سەرەتای ئیعتکاف دەتوانی لێی لەسەر وتەی زۆربەی زانایان مەجالی تێدایە ئەگەرنا دروست نییە، باشتر وایە ئەگەر مەرجیش دابنرێت دەرنەچێت، کە ئەمە وتەی ئیمام مالکە.